Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 JUN 2025 14:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھێمن باجەلان: ئەو لایەنەی تەقەی لە خۆپیشاندەران كرد، ئاشكرا بووە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا، دیاردەی تەقەكردن و رفاندنی خۆپیشاندەران دەستی پێكردووە و ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤیش لە عێراق ئاشكرای كرد، ئەو لایەنەی تەقە لە خۆپیشاندەران دەكات، لای ئێمە دیارە و دەشڵێ، دیاردەی رفاندن لە عێراق زۆر زیادی كردووە.

ھێمن باجەلان، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "خەڵكێكی چەكدار ھەن خۆپیشاندەرانی عێراق دەكەنە ئامانج و بەردەوام گیانی خۆپیشاندەران لە مەترسیدایە، چونكە چەك ئێستا لە دەستی ھەموو كەسدایە و تەنیا لە دەست حكوومەتدا نییە، ناشكرێت رەوشەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و ھەموو كەس چەكدار بێت و ھێزە ئەمنییەكانیش دەستەوەستان بن، زۆر رووداو ھەن وەك ئەوەی پێش چەند شەوێك چەكدارە نەناسراوەكان تەقەی ھەڕەمەكییان بەنێو خۆپیشاندەراندا كرد، ئێمە وەك كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئەو لایەنانەمان دەستنیشان كردوون، بەڵام ئەوە ئەركی حكوومەتی فیدڕاڵە لیژنەی لێكۆڵینەوە پێك بێنێ و ئەو كەسانە دەست نیشان بكات، كە خەڵك دەرفێنن و خۆپیشاندەران دەكوژن".

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق تا ئێستا ٤٠٠ كەس كوژراون و بە ھەزاران ھاووڵاتی و ئەندامانی ھێزی ناوخۆ بریندار بوونە، ئەوە جگە لە رفاندنی ژمارەیەكی بەرچاوی ھاووڵاتی و چالاكوانی مەدەنی.

باجەلان گوتیشی: "دیاردەی رفاندن لە پارێزگاكانی عێراق زیادی كردووە، تا ئێستاش چەندین كەس رفێندراون و بەشێك لەو ھەوڵانەی رفاندنیش شكستیان ھێناوە، ئێمەش ھۆشداریمان داوەتە حكوومەت گیانی ھاووڵاتیان بپارێزێت".

ئەندامەكەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "كاری ئێمە ئەوەیە ھۆشداری بدەین و ئیشی ئێمە نییە ناوی ئەو كەس و لایەنانە ئاشكرا بكەین، لەبەر ئەوەی لایەنێكی حكوومی نییە ئەو پێشێلكارییانە ئەنجام دەدات، بەڵكوو لایەنێكی دەرەوەی حكوومەتە، بۆیە پێویستە حكوومەت لێكۆڵینەوە لەو رووداوانە بكات".

ھێمن باجەلان نموونەی قەناسبەدەستەكانی ھێنایەوە، كە چۆن ئاشكرا كراون و جەختی كردەوە: "لە سەرەتای مانگی ١٠ـدا بابەتی قەناسبەدەستەكان سەری ھەڵدا و ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەر بە گوللەی قەناسبەدەستەكان كوژران، حكوومەت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێك ھێنا و لایەنی تاوانباری دەستنیشان كرد، دووبارەشی دەكەینەوە، كاری حكوومەتە لێكۆڵینەوە بكات، ئەگەریش حكوومەت نایكات، ئەوە لای ئێمە و ھاووڵاتیان و لایەنە نێودەوڵەتییەكان ڕوونە و دیارە كێ دەیكات، بەڵام ئیشی حكوومەتە بیانداتە دادگا".

 

قائید میرۆ

 

 




دوایین هەواڵەکان

ھێمن میرانی زانیاری نوێ له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاکسی بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

THURSDAY, 12 JUNE 2025 11:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لۆگۆی تاکسی لە بەرژەوەندی شۆفێر و ھاووڵاتیان دایە و بۆ سەلامەتی سەرنشین و ھاووڵاتیانە، بۆیە ئومێدەوارم سەرجەم شۆفێرەکان پابەندبن.

 

وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەوجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 21:06:09

هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

 
پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ بەئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 19:06:31

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، دەنا به‌شه‌ خۆراکیان ڕاده‌گیرێت." 

"کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە"

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 17:06:10

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ گوتی "کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و بەتەواوبوونی تا ٥٠ ساڵی دیکە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر دەبێت، کە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کەس سوودی لێ وەردەگرن." 

په‌یامێكى سوپاسگوزارى و پێزانین له‌ نێچیرڤان بارزانى یەوە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 16:06:24

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامیدا رایگەیاند:  بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به‌ جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییه‌ تایبەتەی ئه‌م دوایییه‌ له‌ ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له‌ ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به‌ خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact