Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 14:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەیادە نەجاڕ: دەبێ پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق پێش سەری ساڵ بگاتە پەرلەمان
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بۆ ڕەوانەكردنی بودجەی 2020ی عێراق بۆ پەرلەمان، پێویست بە هیچ دەرچەیەكی یاسایی ناكات و كێشەی نییە، دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش، ڕاستەوخۆ كار لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت.

د. مەیادە نەجاڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2020ی عێراق، دەبێ پێش سەری ساڵ بگاتە پەرلەمان، ئێستاش كات ماوە، لەبەر ئەوەی پڕۆژەكە بە تەوافووقی هەموو لایەكە و مافی كوردیش وەكو هەرێمی كوردستان تێیدا چەسپاوە، تەنیا ماوە بگاتە پەرلەمان."‌

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "پڕۆژەیاسای گرنگتر لە پڕۆژەیاسای بودجە لە بەردەستی پەرلەمانە، كە پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی  ئەنجوومەنی نوێنەرانە و خۆپیشاندەران داوای دەكەن، رۆژی پێنجشەممە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتووش ئەو پڕۆژەیاسایە ئەگەر‌ بێتە تێپەڕاندن، ئینجا ڕاستەوخۆ كار لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2020ی عێراق دەكرێت‌."

لەبارەی هەبوونی كێشەی یاسایی لە بەردەم پڕۆژەیاساكەشدا، كە حكوومەتی كاربەڕێكەر ناتوانێت ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بكات، نەجاڕ گوتی: "پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2020ی عێراق بەر لە دەستلەكاركێشانەوەی ‌(عادل عەبدولمەهدی)، واژۆی لەسەر كراوە و، هیچ كێشەیەكی نەماوە لە ئەنجوومەنی وەزیران و هیچ دەرچەیەكیش پێویست نییە تا ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، تەنها ئەوەی هەیە كاتە و دواخراوە،‌ بۆیە ئەگەر رۆژی پێنجشەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، ئەوا ئەمساڵ بودجەش كاری لەسەر دەكرێت و  پەسەند دەكرێت، بە پێچەوانەوە دوادەكەوێت".

 

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact