Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 DEC 2019 08:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"زێدەڕۆییی سەر زەویی پێکھاتەکان لادەبرێت"
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info- بە یاسا پارێزگاری لە زەویی پێکھاتەکان دەکرێت و نوێنەرێکی کریستیانەکانیش دەڵێ، لە زۆربەی ناوچەکان زێدەڕۆیی کراوەتە سەر زەویی کریستیانەکان و خەریکی لابردنی ئەو زێدەڕۆیانەن.

 

کلارا عودیشۆ، نوێنەری کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە نزیکەی ٥٥ گوندی کریستیان زێدەڕۆیی کراوەتە سەر زەویی کریستیانەکان و لە ھەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی زەویی کریستیانەکان، بەتایبەتی لە ڕێگەی یاساوە مافی ھاووڵاتییانی کریستیان پارێزراو دەبێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کێشەی گوندی تەقەڵی سەروو سەر بە قەزای  ئامێدی، کە مڵکی کریستیانە چارەسەر کرا و زەوییەکان بۆ کریستیانەکان گەڕێندرانەوە، دوای ئەوەی زێدەڕۆیی کرابووە سەریان."

 

ئەو نوێنەرەی کریستیانەکان دەشڵێت: "لە کاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەناوکردنی زەویی زێدەڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان توانیومانە بڕگەیەکی تێدا جێگیر بکەین، بەوەی کە تاپۆکردنی زەوی و خانووی زێدەڕۆ بە ھیچ شێوەیەک زەویی کریستیانەکان ناگرێتەوە، واتە ئەگەر زێدەڕۆییەکە لەسەر زەویی پێکھاتەکان بێت، تاپۆ ناکرێت و یاساکە نایگرێتەوە."

 

کلارا عودیشۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەگوێرەی یاسای ژمارەی ٥ی ساڵی ٢٠١٥ بە ھیچ شێوەیەک زێدەڕۆیی سەر زەویی پێکھاتەکان ڕێگە پێدراو نییە و ھەرکەس و دەزگایەکیش بیکات، لادەبرێت، تەنانەت ئەگەر حکوومەت خۆی بەکاری ھێنابێت."

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر: دەبێ هاوکاریی هاوبەش هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان

SUNDAY, 15 DECEMBER 2019 19:12:52

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر لە (دیداری هەولێر - نەجەف) گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، دەبێ هاوکاریی هاوبەش هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، کە تاوەکو ئێستاش مەترسیی گەوەرەن بۆسەر هەموومان. وەکو چۆن لە ڕێگەی قوربانیدانی ڕۆڵەکانمانەوە بەسەر بەناو دەوڵەتی خەلافەدا سەرکەوتین، دەتوانین بە هاوکاریکردن لەگەڵ یەک بەربەست لەبەردەم هەر مەترسییەک دابنێین، کە لە داهاتوودا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. هاوکات ڕێ لە دەستوەردانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە کاروباری نێوخۆی عێراق بگرین و دوور لە ئەجێندای دەرەکی چارەنووسی خۆمان بە دەستی خۆمان دەستنیشان بکەین.

 

ئەمەریکا دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد

SUNDAY, 15 DECEMBER 2019 18:12:14

شێخان- KDP.info -  ئەندامێکی پرۆژەی نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان، ئەو وڵاتە دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد.

 
"عێراق بەهۆی گوشاری هەرێمییەوە پاشەکشەی لە ئەندامبوون لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا کرد"

SUNDAY, 15 DECEMBER 2019 18:12:24

سلێمانی -KDP.info- سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو وڵاتەی ناتوانێ خۆی لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ڕابگرێ، نابێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی خۆی لە سزا بپارێزێت.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی ئێران كرد

SUNDAY, 15 DECEMBER 2019 18:12:56

هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسولی گشتیى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.

فارس عیسا: مه‌رجی كورد بۆ پشتگیریكردن له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پابه‌ندبوونه‌ به ‌ده‌ستوور

SUNDAY, 15 DECEMBER 2019 16:12:49

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا گوتی، تا ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه‌ و هه‌ركاتێك یه‌كلایی بووه‌وە، هه‌ڵویستی خۆمان له‌سه‌ری ڕاده‌گه‌یەنین، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پابه‌ندی ده‌ستووور بێت و جێبه‌جێی بكات.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP