هەولێر-KDP.info- لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری موسڵمانان (د.خ)، سەرۆك بارزانی رایگەیاند: "بەو ھیوایەی ئەم بۆنە پیرۆزە هۆكارێكی دیكەی پتەوبوونی پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی بێت".
ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان محەمەدولمستەفا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی دەكەم.
بەو ھیوایەی ئەم بۆنە پیرۆزە هۆكارێكی دیكەی پتەوبوونی پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی بێت.
لە خودای گەورە دەخوازین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خۆشی و خێر و بەرەكەت بۆ گەلی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی و ببێتە كۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چەوساندنەوەی میللەتان.
والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە
مەسعوود بارزانی
٩ـی١١ ـی ٢٠١٩