هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتی، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن دەربارهی كۆمه‌ڵێك پرس و چه‌ند داواكارییه‌ك له حكوومه‌ت، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ده‌بنه‌وه .
عه‌لی ڕه‌شید، سه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حه‌فته‌ی داهاتوو سەعات نۆی به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر داواكاریی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بینه‌وه و تێیدا گفتوگۆ دەربارهی كۆمه‌ڵێك پرس ده‌كرێت و كۆمه‌ڵێك داواكاریشمان هه‌یه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تیان ده‌كه‌ین."
عه‌لی ڕه‌شید گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین یاسای ژماره 3 هه‌موار بكرێته‌وه، كه زۆر گرفتی تێدایه و باسی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی زیاتر پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆمان بگێڕین."
ڕه‌شید باسی له‌وه‌ش كرد: "ڕۆژی دووشه‌ممە پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاویژكاری دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی ڕای ئه‌وانیش وه‌رگرین و ڕای ئه‌وان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، بۆ ئەوەی له كۆبوونه‌وه‌كەدا بیخه‌ینه ڕوو."
بڵند ئیبراهیم