هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/11/2019 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراقی فیدرال، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام درا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
سه‌رجه‌م به‌شدارانی كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه سه‌یری ڕووداوه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی و ئیداریی عێراقدا ڕووده‌دات، ده‌رئه‌نجامی كه‌موكوڕیی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵه‌ی حوكمڕانی و جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور بووه، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌که‌دا به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌و بارودۆخه هه‌ڵسه‌نگێندرا، هاوکات داكۆكى له مافی ڕاده‌ربڕین و ئازادیی هاووڵاتییان له داواكردنی مافه‌كانیان کرایه‌وه، وێڕاى ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر قوربانیانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان.
به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانى خه‌ڵكى عێراقن و پشتیوانن كه حكوومه‌تى عێراق ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى داخوازییه ڕه‌واكانیان بگرێته به‌ر.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا پاراستنی سه‌قامگیریی عێراق و دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی به پێویست زانرا، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و هێزه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر عێراق، به‌تایبه‌تى كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به هاوهه‌ڵوێستیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانی عێراق به‌گشتی و داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كان. له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ هاوكاریكردنى عیراق له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و ده‌سته‌به‌رکردنی حوکمڕانییه‌کی دروست و هێنانه‌دى چاكسازى و ره‌چاوکردنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان، كرایه‌وه.
بابه‌تی داواكاریی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه به‌شدابووانی کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیان كرده‌وه كه له هه‌ر هه‌موارێكى ده‌ستووردا ده‌بێت سیسته‌مى فیدراڵى و ماف و ئازادییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق و ماف و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره ده‌ستووریه‌كه‌ی پارێزراو بن.
به‌شدارانى كۆبوونه‌وه جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه و لایه‌نه‌كانى، پاراستنى سه‌قامگیرى و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌رده‌وامیى پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌بێت و پشتیوانیى چاكسازییه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو كوردستانییان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه به یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى كار ده‌كه‌ن و ده‌سكه‌وت و به‌رژوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌پارێزن.