د.محه‌مه‌د خدر مولود
ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ر له‌هه‌مووان، له‌وه تێگه‌یشتوون كه‌وا مه‌رامی رووس و ئێرانییه‌كان له سووریا جگه له هه‌ژموونی سه‌ربازییان بۆ ناوچه‌كه و ده‌ستكه‌وتی ئابووری، بۆ ئێرانییه‌كان ته‌واوكردنی كه‌وانه‌ی هیلاله شیعییه‌كه وپتهوتركردنیهتی بۆ لای حزبوللای لبنانی. بۆ رووسه‌كانیش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی له ووشكایی باكوری سوریا وه بۆ كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی له ته‌رتووس و لازقییه و به‌ستنه‌وه‌ی هێله ده‌ریاوانییه‌كه به ده‌ریای ره‌شی ئوكراینا و دورگه‌ی كریما.
ئه‌مریكییه‌كان له رابردوودا خاوه‌ن ئه‌زموونی هه‌مه‌جۆرن له‌دوایی تێوه‌گڵانیان له بارودۆخی ئه‌فغانستان و غه‌رقبوونی رووسه‌كان له زه‌ڵكاوی ئه‌فغاندا، كه هاتنه عێراق و رژێمی سه‌دام حوسێنیان روخاند، له ناكاو و له بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا خۆیان له رزگاركه‌ر به‌داگیركه‌ر گۆڕی.
ئه‌مریكییه‌كان، له جیهاندا هه‌میشه به‌دوای به‌خته‌وه‌ری تاك و كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی و خۆشگوزه‌رانیان ده‌گه‌ڕێن، ئه‌م ئامانجه كاری هه‌ره له‌پێشینه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یهكانیانه به كۆماری و دیموكراتی یه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌دوای شه‌ڕی ڤێتنام و ئه‌فغانستان ده‌یانه‌وێ ئه‌م سیاسه‌ته به چه‌ندین شێواز پیاده‌بكه‌ن و مه‌به‌سته‌كه‌یان بێننه دی.
كه سه‌یری رووداوه‌كانیان ده‌كه‌ین له‌دوای 16ی سێپتێمبه‌ره‌وه، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا هات، هه‌ر ئه‌وانن باشتر سیناریۆكان ده‌گه‌یننه خاڵی كۆتایی و تا ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی باری له‌ناكاو پێشهاتنی چاوهرواننهكراویان لێ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌م باره‌یه‌وه بگوترێت دوای یاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له سووریا‌و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا‌و كوشتنی خه‌لیفه‌ی داعش به‌غدادی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانی بۆ شوێنی خۆی و پاراستنی كێلگهنهوتییهكان، هه‌موو ئاماژه‌و هێما بوون.
ئاماژه‌و هێماكان وا گه‌یشتن به وته‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا مارك ئێسپه‌ر له 28 ی تشرینی یه‌كه‌م و مایك پێنسن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30تشرینی یه‌كه‌مدا، كه هه‌ردووكیان گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌وخۆی ئهمهریكییهكانه به رووسیاو ئێران و خودی سوورییه‌كانیش، كه ئه‌وان له‌وێ بێ نه‌وت ده‌مێننه‌وه.
كه‌سه‌یری ئه‌م لێدوانه راشكاوانه ده‌كه‌ین مایك پێنسن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی تشرینی یه‌كه‌م دووپاتی كردۆته‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یێك رێگه به رووسیا یان ئێران یاخود سووریا نادات كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوری سووریا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. راشكاوانهتریش رووی قسه‌ی له رووسیاو ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ : به‌دوای شتی پڕوپووچ مه‌كه‌ون، سه‌رۆك دۆناڵد تڕه‌مپ روونی كردۆته‌وه كه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا ده‌مێننه‌وه ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه به‌كارده‌هێندرێن كه ئه‌ركی ههرهسهرهكییان پارێزگاریكردن ده‌بێت له كێلگه نه‌وتییه‌كانی باكوری سووریا.
هه‌روا مایك پێنس له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ناڵێكی تیڤی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه و روون و ڕه‌وان قسه‌ی كردووه گوتویه‌تی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گه‌ڵ هێزه كوردییه هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا هاوكار ده‌بێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه داهاتی ئه‌و نه‌وته نه‌كه‌وێته ده‌ست ئێران و رژێمی سووریا و وڵاتی رووسیا.
ئه‌مه دوا لێدوانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كاتێ رۆژی 28ی تشرینی یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش مارك پێنس زۆر راشكاوانه له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌مریكا سه‌رباری پاراستنی كێلگهنهوتییهكانی ئه‌وێ و مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه‌ی شه‌رڤانی هه‌سه‌ده‌شه، بۆ ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ببێته مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی سه‌ربازه‌كانیان.
له‌م پرسه‌دا ئاماژه و هێماكان روون ره‌وانن و له به‌رامبه‌ردا، رووسیاش له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه سێرگی لاڤرۆڤ راشكاوانه هاتۆته وه‌ڵام، ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له داعش به‌پاساوی بێ بنه‌ما ناو ده‌با و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی پێشان داوه بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری خاكی سووریا و هه‌ڵوێستی دیمه‌شق.
بۆ هه‌مان بابه‌ت ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفیش هاتوونه‌ته ده‌نگ و راشكاوانه ده‌ڵێ: ئێمه له‌سه‌ر داوای سووریا ماوینه‌ته‌وه و هه‌ركاتێك سووریا داوامان لێ بكات، خاكی سووریا جێده‌هێڵین.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به پرسی كێلگه نه‌وتییه‌كانی باكوری سوریا‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جێنیشینی كورد و رۆژئاوایه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ بڵێین، ئه‌و ناوچانه وێرای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندین به نه‌وتی ژێرزه‌وی، ناوچه‌ی كوردینیشینن، له گۆڕینی دیمۆگرافیاكهیدا زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره پرسی رۆژئاوا ده‌بێت وه‌ك پرسێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سووریا.
ئه‌ی له ئاینده‌دا بهریهككهوتهكان گه‌ر رووبده‌ن چۆن چۆنی ده‌بێ ..؟ ئایا رووسیا و ئێران له سووریایه‌كی بێ نه‌وت چۆن گوزه‌ران ده‌كه‌ن ..؟
گه‌ر ئه‌وه خاڵی گرنگ بێ بۆ ئه‌مه‌ریكی و رووس و ئێرانییه‌كان و ته‌نانه‌ت توركه‌كانیش، خاڵی ههرهگرنگتر بۆ كورد و بۆ رۆژئاوا ئه‌وه‌یه كه‌چیتر كورد نه‌بێته قوربانی مێژوو و قوربانی و به‌ند و یه‌خسیری جوگرافیا داخراوه ژێرزه‌وییه به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته سامانداره سروشتییه‌كانی.
ئه‌و سامانه سروشتییه‌ی كه تا ئێستا كورد نه‌ك ههرخێر و بێری لێ نه‌بینیه‌وه، به‌ڵكو بۆته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی وگۆڕینی دیمۆگرافیاكهی به هێزی سه‌ربازی و ئه‌و جیۆسیاسییه تازه‌یه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ، هه‌رجارێ به ئاین و ئۆینێك به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه .