Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 DEC 2019 20:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ئەنجومەن سبەی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری كرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ‌ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت‌، سبەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و بڕیارە پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری بكرێت.

كەنعان خەیلانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند‌: "بڕیارە سبەی پێنجشەممە،‌ ‌كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە بچێت، كە تایبەتە بەو گۆڕانكارییانەی لەسەر پۆستی پارێزگار دەكرێت، وەكو فراكسیۆنی پارتیش كاندیدی خۆمان پێشكەش كردووە و سیڤیی كاندیدەكەشمان كە (د. فرسەت سۆفی)ـیە، بە نووسراوی فەرمی پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا كردووە و، داوامان كردووە لە بەرنامەی كار دابنرێت، بۆیە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن سبەی پێنجشەممەیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شاری هەولێر دیاری كرد".‌

خەیلانی راشیگەیاند: "لە كۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجومەندا، كاندیدی ئێمە (د. فرسەت سۆفی) ئامادە دەبێت و بەرچاوڕوونیی خۆشمان هەیە كە كاندیدی ئێمە بە دەنگێكی باش بۆ پۆستی پارێزگار هەڵدەبژێردرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 12 DECEMBER 2019 19:12:12

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عومەر ئەلكندری كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر كرد.

"داوادەکرێ پەرلەمان بەزوویی پرۆژەی چاكسازی پەسەند بکات"

THURSDAY, 12 DECEMBER 2019 17:12:39

سۆران-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بە كۆی دەنگ پرۆژەی چاكسازیی پەسەند كرد و ئەمڕۆ (١٢-١٢-٢٠١٩) ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان کرا. هاووڵاتیانیش ئۆمێدێكی زۆریان بەو پرۆژەیە هەیە و داواكارن لە پەرلەمان بەربەست لە بەردەم پرۆژەی چاكسازی دروست نەكرێت و لە ماوەیەكی زوودا پەسەند بكرێت.

 
"پردی گوێڕ کرایەوە"

THURSDAY, 12 DECEMBER 2019 15:12:57

گوێڕ -KDP- ئەمڕۆ پردی گوێڕ وەک گەورەترین پردی عێراق کرایەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕیش دەڵێ، پردی گوێڕ سێ پارێزگا بە یەکەوە دەبەستێتەوە و کاریگەری لەسەر بزاوتی بازرگانیی نێوان ھەولێر و مووسڵ دەبێت.

 

ڕوبینا تیاری: پێکھاتەکان دژی سەرژمێریی گشتیین

THURSDAY, 12 DECEMBER 2019 15:12:34

هەولێر-KDP.info-پێکھاتەکان دژایەتیی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی لە عێراق ڕاگەیاند و نوێنەرێکی کریستیانەکانیش ھۆشداری دەدات لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، کە دەبێتە ھۆی سڕینەوەی پێکهاتەکان.

 

بەختیار حەیدەر: داوای بایۆمەتری پارێزەران دەکەین

THURSDAY, 12 DECEMBER 2019 14:12:03

هەولێر-KDP.info- ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک پارێزەر کە ئەندامی سەندیکا بوون و ھاوکات فەرمانبەری حکوومەتیش بوون، مافی ئەندامیەتییان لێ وەرگیراوەتەوە و نەقیبی سەندیکای پارێزەرانیش دەڵێ، داوای بایۆمەتریی پارێزەرانمان کردووە.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP