Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 18:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى و نوێنەرى سکرتێرى گشتیی UN دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لەوە کردەوە کە دیالۆگى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵسواراوەکانى نێوان هەردوولا و چۆنیەتیى مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکاندا، پێویستى بە میکانیزمێکى گونجاوى باشتر هەیە. بەڕێزیان هەروەها ڕوونى کردەوە کە مەرج نییە لیژنەکانى نێوان هەردوولا سیاسى بن، بەڵکوو لە زۆر بواردا لیژنەکان دەکرێ تەکنیکى بن.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خاتوو جێنین پلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 9/9/2019 سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ستایشى ڕۆڵى نەتەوە یەکگرتووەکانى لە عێراق کرد و جەختى لە گرنگیى بەردەوامیى ڕۆڵى یوونامى بۆ هاوکارى و یارمەتیدانى حکوومەتى فیدرالى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بەردەوامیى دیالۆگ و چارەسەرکردنى کێشەکان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، پرسى بودجەى گشتیى ساڵى داهاتووى عێراق، بارودۆخى پارێزگاى کەرکووک و چۆنیەتیى بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنى پارێزگاکاندا، ناوچە جێناکۆکەکان و ماددەى (140)، پرۆسەى سیاسیى عێراق و دۆخى ئەمنیى وڵات، ڕەوشى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانى خۆیان، دۆخى ئاوارە ئێزدییەکان و ناوچەى شەنگال و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

 




دوایین هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

SATURDAY, 20 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٣٠ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕێبوار کاکەیی: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 15:04:35

ھەولێر  _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی کاریگەری لەسەر دەڤەرەکە و شاری ھەولێر دەبێت، دەشڵێ: پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی سنوورەکە لەبواری ئاو کە چەندین سوودی دەبێت.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact