د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
سی و یه‌ك ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی وتاری سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی داستانی خواكوڕكی له‌به‌رده‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان راگه‌یاند. ده‌قی ئه‌م وتاره له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان دا پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، له‌به‌ر ناوه‌رۆك و پێشبینی وورد و دیقه‌ت بینین و خوێندنه‌وه‌ی ئاینده‌ی ناوچه‌كه به‌گشتی وئاینده‌ی پرسی كوردستان به‌تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی كاولكاری نێوان عێراق وئێران دا.
ده‌قی ئه‌م وتاره بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه رووداوێكه له‌و ناوه‌نده‌دا گه‌ر ده‌ره‌نگتریش له كاتی روودانی داستانه‌كه بووبێته جێی بایه‌خی ناوه‌ندی سیاسیی و سه‌ربازی ناوچه‌كه و جیهان، ئێستا بایه‌خه‌كه‌ی باشتر و روونتر بۆ رۆژی ئه‌مرۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت و زۆر باشتریش له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی له بزاڤی شۆڕشگێری كوردستان هاتۆته ئاراوه و سه‌رده‌م و قۆناغی تازه‌ی خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیات نراوه كه خۆی له قۆناغی دوای راپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991 و پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌یلولی 2017 ده‌بینێته‌وه و هه‌موویان سه‌ره‌تاكه‌یان له خواكوڕكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، بۆ ئاستی جیهان و ناوچه‌كه دوای شكست له شه‌ری هه‌شت ساڵه‌دا، په‌له‌قاژێی رژێمی عێراق شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو و داگیركردنی كوێیتی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌و پێشبینی و به‌ووردی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاینده‌یه كه له ده‌قی وتاره ته‌مه‌ن سی و یه‌ك ساڵییه‌كه‌ی داستانی خواكوڕكی بارزانی دا به‌روون و ره‌وانی ده‌بینرێن و هه‌ستیان پێ ده‌كرێت.
كه ده‌ڵێین وتاره‌كه دره‌نگتر له كاتی روودانی دا داستانی خواكوڕك بایه‌خ وگرنگییه‌كه‌ی به دیار ده‌كه‌وێت، مه‌به‌ستمانه ئه‌و چه‌ند رسته‌یه‌ش بخه‌ینه سه‌ر رووداوه مێژووییه‌كانی سه‌رده‌می رۆژانی دوایی شۆرشی ئه‌یلول و ئه‌و شه‌ڕه وێرانكارییه‌ی ئێران و عێراق بیخه‌ینه سه‌ر راسته‌ڕێی خۆی، كه ده‌رهاویشته‌ی رێككه‌وتنی 6 ی ئازاری ساڵی 1975 ی جه‌زائیره و، له هه‌موو ده‌رهاویشته‌كانی نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول تاڵتره بۆ كورد و بۆ ئه‌وانیش شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران بوو، عێراق به جه‌نگی قادسیه‌ی دووه‌م، یا به قادسیه‌ی سه‌دام ناوزه‌دی كرد، تا جام و تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كان بخه‌نه سه‌رسه‌ری سه‌عدی ئه‌بی وه‌قاسی قادسیه‌ی یه‌كه‌م.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه بۆ كورد ده‌رهاویشته‌و و لێكه‌وته‌ی شۆرشی ئه‌یلول بوو، تاڵترین شه‌ر بوو بۆ گه‌لی كوردستان، بۆ ئه‌وانیش ئه‌و تاجه‌ی، نه سه‌عد، نه ئه‌وانی تریش له سه‌ریان نه‌ناو، و بوو به‌و (جامه ژه‌هر) ه‌ی ئه‌و سته‌م و زوڵمه‌ی له كورد و شۆڕش كرابوو نۆشیان كرد.
قسه له‌سه‌ر داستانی خواكوڕكه، داستانی خواكوڕك، پێگه‌ی په‌راوێزخراو و له بیركراوی كورد به‌گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی، دوای هه‌شت ساڵی شه‌ڕ و جینۆساید و كیمیاباران و ئه‌نفال، جارێكی دیكه هێنایه‌وه مه‌یدانه‌كه، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه، له كاتێكدا بوو، له پای شه‌ڕی خوێناوی و وێرانه‌یه‌ی هه‌شت ساڵه‌دا پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد به یه‌كجاری په‌راوێز ببێت و له دوای خواكوڕك، كه به مه‌به‌ستی پاكتاوكردن و راماڵین پیاده‌كرا، ئه‌و پرسه له نێوان كه‌وانه‌ی ئێران و عێراق دا نه‌ك هه‌ر قه‌تیس بمێنێته‌وه، به‌ڵكو بپوكێته‌وه‌ش.
رووداوی خواكوڕك له‌كات و ساتێك‌دا روویدا، به ماوه‌یه‌كی كه‌م جیهان له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه له سه‌رووبه‌ندی هه‌ڵچون و داچوون دابوون، له ئه‌ڵمانیا بزاڤی ناره‌زایی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر خرۆشانی به‌خۆوه ده‌بینی، رووخانی دیواری به‌رلین و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵێك و تا دووانیشی له گه‌ڵ داستانی خواكوڕك به‌ینیان بووبێ، له روودانیاندا جیهان به‌گشتی سه‌رقاڵ و خه‌ریك بوون. ناوه‌نده‌كانی بریاری ستراتیژی زلهێزان چاویان بڕیبووه ئه‌وێ و تا ئه‌وسا كه‌س پرسی كورد و سه‌ركه‌وتنی داستانی خواكوڕكی به گرنگ و بایه‌خه‌وه سه‌یر نه‌ده‌كرد و نه‌ده‌بینرا، به تایبه‌تیش له ناوه‌نده هه‌واڵگرییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و رووسیا.
پێشتر سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له 14-8-1988 وه له خواكوڕكه‌وه له سووچێكی لاچه‌پ و سێگۆشه‌یه‌كی له بیركراوی ستراتیژی، په‌یامێكی گه‌یاندبووه جیهان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش بۆ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه و به به‌غدا و تارانی راگه‌یاند: -
ئێمه‌ی كورد له به‌رخودان و سه‌ركه‌وتن داین، كه‌واته ئێمه زیندووین، ئێمه هه‌ین و لێره‌ین، له سه‌ر زێدی باوپاپیرانمانیین. خاوه‌نی پرسێكی ره‌وای خۆمانیین.
بۆیه ئه‌وسا، سی ویه‌ك ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنی داستانی خواكورك بۆ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه، په‌یامی خۆراگری و پته‌وی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یێك بوو، وه‌ك چۆن به‌غدا سه‌ری به به‌ردی ئه‌لحه‌د كه‌وت و (هۆش)ی هاته‌وه به‌ر و وه‌ستا، ( وه‌ستان و وردبوونه‌وه) یێكیش بوو بۆ تاران.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌ستان و وردبوونه‌وه‌و هۆش هاتنه‌به‌ره‌وه‌یه، له به‌رامبه‌ر كورد و هه‌ولێر و كوردستان دا ماوه‌یێكی زۆریشی بۆ عینادی ئه‌وان پێچووبێت و قۆناغی خه‌باتی ئێمه‌ش له كوردستان دا له خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی و شه‌رعییه‌تی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی گۆڕانی زۆری به‌خۆوه بینیبێ، ده‌بێ بۆ رۆژانی ئاسته‌نگ وسه‌رده‌مه ناهه‌مواره‌كانی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بۆ ئێستای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك سه‌رۆك بارزانی رۆژی 5-9-2019 یادی سی و یه‌كساڵه‌ی دێنێته‌وه پێش چاوی جیهان و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌مان له یادبێ له راستی بۆچوون و هزری به‌رێزیان زیاتر وردبینه‌وه و ئه‌وه‌ی لێ بخوێنینه‌وه كه له به‌رخودانی داستانی خواكوڕكی سی و یه‌ك ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ، وه‌ك ئه‌وه‌وایه بۆ رۆژگار و سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی بڵێ: ( سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه ده‌بێ كه خاوه‌نی قه‌زییه‌كی ره‌وان ). هه‌ر له خوێندنه‌وه‌ش دا بۆ ئه‌م رسته پڕ مانا‌و واته به‌خشه شرۆڤه‌ی ورد و مێژوویی ده‌وێت، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئێره بشێت، جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێت بڵێین:
دوای به‌رخودان، وه‌رچه‌رخان و سه‌ركه‌وتن پرۆسه‌یه‌كی هه‌میشه‌یین. بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه خاوه‌نی پرسی ره‌وای خۆیه‌تی كه‌واته كورد و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له دوای به‌رخودان و خۆراگری، هه‌میشه له وه‌رچه‌رخان و سه‌ركه‌وتن دایه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.