Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 DEC 2019 22:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

وەزارەتی شارەوانی سەركۆنەی دەستدرێژی و تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان، رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە زێدەڕۆیی دەكەنە سەر موڵك و ماڵی گشتی و ھێرش دەكەنە سەر فەرمانبەرانی شارەوانی.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت: "لە چەند رۆژی رابردوو چەند حاڵەتێكی نەخوازراو و تاوانكاری لە بەرامبەر چەند فەرمانبەرێكی شارەوانی روویداوە كە دوا حاڵەت تەقەكردن بوو لە بەرێوەبەری بەشی لابردنی زیادەرۆیی لە شارەوانی سلێمانی، سەبارەت بەو رووداو و دەستدرێژیانەی كە كرانە سەر فەرمانبەرانمان كاردانەوەی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی لە شاری سلێمانی لێكەوتەوە كە داوای پاراستنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018یان كردووە. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كاتێك زۆر بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژی و كردەوەی تاوانكاری تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات، لە هەمانكات پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دۆزینەوەی تاوانباران بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگاكانی هەرێم و بە سزا گەیاندنیان".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی شارەوانی ھاتووە: "وەزارەت بەردەوام دەبێت لە لابردنی زیادەرۆییەكان و پاراستنی موڵكی گشتی و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموو لایەك بە یەكسانی".




دوایین هەواڵەکان

ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان: سەرەڕای تەحەددییەكان هەرێمی كوردستان زۆر هەنگاوی ئەرێنیی لە بواری مافی مرۆڤ ناوە

TUESDAY, 10 DECEMBER 2019 17:12:01

هەولێر-KDP.info-  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤەوە ساز كرابوو، د. دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی ئابوورییەوە، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و تەحەددیات بووەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەوڵی دا پابەند بێت بە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤەوە.

 
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز

TUESDAY, 10 DECEMBER 2019 17:12:08

هەولێر-KDP.info- له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 
خه‌سره‌و گۆران زانیاری له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌خاته‌ ڕوو

TUESDAY, 10 DECEMBER 2019 16:12:32

هەولێر -KDP.info- به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نه‌ماوه‌ و ستافێكی نوێ كاری كۆمسیۆن به‌ڕێوه‌ ده‌بات و له‌ناویشیدا پشكی كورد پارێزراو ده‌بێت.

 
وەزیری ناوخۆ: بەڕێوبەرایەتییەکی تر لە زاخۆ دەکەینەوە

TUESDAY, 10 DECEMBER 2019 16:12:37

زاخۆ-KDP.info- لە سەردانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ قەزای زاخۆ بە مەبەستی کردنەوەی نووسینگەی پاسەپۆرتی زاخۆ، ناوبراو ڕایگەیاند، بەرێوبەرایەتییەکی تر لە زاخۆ دەکەنەوە.

 
"وەزارەتی كارەبا زێدەڕۆیی سەر كەرتی كارەبا ناهێڵێت"

TUESDAY, 10 DECEMBER 2019 16:12:07

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، حكوومەتی هەرێم لە رێگای پڕۆژەیەكەوە زێدەڕۆیی سەر كەرتی كارەبا ناهێڵێت و رێژەیی خواستیش لەسەر كارەبا كۆنتڕۆڵ دەكات.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP