Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 11 DEC 2019 13:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس
| KDP.info


پیران ئەمیر

دوای 16ی ئۆكتۆبەر نێچیرڤان بارزانی كە ئەوكات سەرۆكی حكوومەت بوو، بە گڕوتینەوە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ پاریس بە تایبەتی سەرۆكی فەڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆن گرێدا، بە تایبەتی دوای ئەو سەردانەی كە دوای رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر بۆ كۆشكی ئەلیزێ وایكرد پەیوەندییەكانی هەولێر و پاریس لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی پێ بنێتە قۆناغێكی تازە و پێشكەوتووەوە و بەغدای ناچار كرد دەستبكات بە گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان.

فەڕەنسا لەسەر ئاستی جیهان و بە تایبەتیش لەسەر ئاستی یەكێتیی ئەورووپادا رۆڵێكی یەكجار گەورەی هەیە، بۆیە زۆرجار دەگوترێت، ئەمەریكای بچووكە لە ئەورووپادا، بەهۆی ئەوەی هیچ بڕیارێكی سیاسی و هەتا ئابووریش بەبێ فەڕەنسا لە ئەوروپا سەركەوتوو نابێت، كاتێك فەڕەنسا هەڵوێستی روونی لەسەر هەر پێشهاتێك دەبێت جیهان رێز لە هەڵوێستی فەڕەنسا دەگرن، بەڵگەش كاتێك ماكرۆن داوای لە عەبادی كرد رێز لە مافی كورد بگرێت و كێشەكان لەگەڵ هەولێر چارەسەر بكات، عەبادی ترسی لێنیشت و دەستبەجێ داوای چارەسەری كێشەكانی كرد بە رێگەی دیالۆگ.

سەردانی ئەمجارەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، هەمدیسان قۆناغێكی ترە لە پەیوەندییەكانی هەولێر بە وڵاتانەوە، بەوەی لە ئێستادا پێگەی نێًچیرڤان بارزانی لە حكوومەتەوە بووەتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە ئەمەش زیاتر دەسەڵاتی سیاسییە و وڵاتانیش رێز لەو پێگە سیاسییەی دەگرن، بۆیە بۆ ئەم قۆناغەی كوردستان، سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم زۆر گرنگە، چونكە ناوچەكە و عێراق و كوردستانیش لەبەردەم گۆڕانكاریدان و هەولێریش دەیەوێت لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە كێشەكانی خۆی لەگەڵ عێراق چارەسەر بكات، بۆیە هەمیشە نێچیرڤان بارزانی رێگەی دیالۆگ بە باش دەزانێت و خودی فەڕەنسا و وڵاتانیش پاڵپشتی ئەوە دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا جەختی كردەوە كە فەرەنسا رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی سەرۆك ماكرۆنی كردووە بۆ ئەو پشتیوانییەی فەڕەنسا لە گەلی كوردستان دەیكات. 

هەولێر و پاریس لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەكانیان زیاتر گەشە پێ دەدەن، ئەمەش لە پێناو كوردستانێكی بەهێز كە ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستانە و بۆ ئەمەش نێچیرڤان بارزانی رێگەی دیالۆگ و راكێشانی بەرژەوەندی وڵاتانی گرتووەتەبەر، چونكە دەزانێت ئەوەی دیالۆگ دەتوانێت بیكات، زۆرجار شەڕ و ئاڵۆزی ناتوانن بیكەن، هەر بۆیە نێچیرڤان بارزانی چ لە حكوومەت و چ لە سەرۆكایەتیی هەرێمیش بەردەوام جەخت لە چارەسەری كێشەكان لە رێگەی دیالۆگ و دەستوور دەكاتەوە، هاوكات كاریش بۆ ئەوە دەكات پەیوەندییەكانی هەولێر لەگەڵ عێراق و ناوچەكە و وڵاتانی جیهان زیاتر گەشە پێ بدات.

سەردانی ئەمجارەشی بۆ فەڕەنسا سەلمێنەری ئەوەیە كە نێچیرڤان بارزانی وەك كارەكتەرێكی سیاسیی بەهێز هەوڵ دەدات كۆی پەیوەندییە تێكچووەكان چاكبكاتەوە و بە پێچەوانەوە هەولێر بە رووی جیهاندا بكاتە ناوەندێكی سیاسی كە بتوانێت كاریگەری زیاتری هەبێت لە ناوچەكە و پێگەی كوردیش بەهێزتر بێت، هەروەها ئاماژەیەكیشە كە پەیوەندییەكانی هەولێر و پاریس زیاترە بەرەو پێش دەچێت.




دوایین هەواڵەکان

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە شەست و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنیدا

WEDNESDAY, 11 DECEMBER 2019 13:12:18

د. ڤیان سلێمان

 
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی ئافرەتان دەکات

WEDNESDAY, 11 DECEMBER 2019 11:12:46

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٦٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەیانەوە، پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکات، و دەڵێ ئەو رێکخراوە خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەری و تێکۆشانە، ڕۆڵی گرینگ و بەرپرسیارانەی هەبووە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەییماندا و، پێشەنگی خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەییە لە کوردستاندا.

 
سارا دڵشاد: پارتی هەمیشە پاڵپشتی پێكهاتەكانە

WEDNESDAY, 11 DECEMBER 2019 11:12:26

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی كوردستان، دوێنێ بە دەنگی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان و كریستیانەكان، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازەبڕیارێكی توركمانەكان كرد، پەرلەمانتارێكی كوردستانیش لە فڕاكسیۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمان دەڵێت، دەستخۆشی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین، كەوا هەمیشە پاڵپشتی نەتەوەی توركمان و پێكهاتەكانی ترە لە هەرێمی كوردستان.

 
"ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای چاكسازی و مووچە و دەرماڵە پەسەند دەكات"

WEDNESDAY, 11 DECEMBER 2019 10:12:27

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و، پڕۆژەیاسای چاكسازی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە پەسەند دەكات و رەوانەی پەرلەمانی دەكات، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش، دەڵێ، هەر كاتێك پڕۆژەكە بگاتە پەرلەمان، رێكارە یاساییەكان دەگرنە بەر.

 
مەیادە نەجاڕ: دەبێ پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق پێش سەری ساڵ بگاتە پەرلەمان

WEDNESDAY, 11 DECEMBER 2019 10:12:33

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بۆ ڕەوانەكردنی بودجەی 2020ی عێراق بۆ پەرلەمان، پێویست بە هیچ دەرچەیەكی یاسایی ناكات و كێشەی نییە، دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش، ڕاستەوخۆ كار لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP