Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 02:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ به‌ مه‌سروور بارزانی به‌خشرا و دەنگی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمیش به‌و شێوه‌یه‌ بوو
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 10ی ته‌ممووزی 2019، له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه‌ به‌ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.

له‌ دایشتنه‌كه‌، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، كه‌ 88 ده‌نگ بوو، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی نۆیه‌م، متمانه‌ی پێ به‌خشرا.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا دەنگ لەسەر کاندیدانی پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نۆیەمی درا.

دەنگی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت به‌و شێوه‌یه‌ بوو 

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، بۆ  وەزیری داد، دەنگی 84 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بۆ وەزیری پێشمەرگە دەنگی 73 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

رێبەر ئەحمەد قادر، بۆ وەزیری ناوخۆ، دەنگی 76 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئاوات جەناب نوری ساڵح، وەزیری دارایی و ئابوری، دەنگی 81 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

سامان حسێن محەممەد بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، دەنگی 81 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئالان حەمەسەعید ساڵح محەممەد، وەزیری پەروەردە، دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەنگی 80 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ساسان عوسمان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەنگی  85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئارام محەمەد قادر ئەمین، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەنگی   76 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان،  دەنگی   75 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

کوێستان محەممەد عەبدوڵڵا مەعروف، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەنگی 74 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

محەممەد سەعید عەلی، وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەنگی  75 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەنگی  85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

بێگەرد دڵشاد شوکرەڵڵا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەنگی  83 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

کەمال موسلیم سەعید قەرەنی، وەزیری  کارەبا دەنگی 85 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەنگی 80 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. 

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەنگی 77  پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. 

خالید سەلام سەعید، وەزیری هەرێم دەنگی 68 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. 

ئایدن مەعروف سەلیم، وەزیری هەرێم دەنگی 78 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. 

 ڤاڵا فەرید ئیبراھیم، وەزیری هەرێم دەنگی 83 پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact