Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 JAN 2020 22:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

مه‌سروور بارزانی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ‌ باڵێۆزى بێلاروسیا لە عێراق تاوتوو کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15/5/2019 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئەندرێی ساڤینیک باڵێۆزى کۆمارى بێلاروسیا لە عێراق کرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای تاوتوێکردنی په‌ره‌سه‌ندنەکانی ناوچه‌كه‌ و هەوڵەکانی  پێكهێنانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمارى بێلاروسیا خرایەبەرباس.
لەو دیدارەدا مه‌سرور بارزانی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ کۆمارى بێلاروسیا نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی باش و گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی بیانی لە گشت سێکتەرەکان هەیە.
لەبەرامبەردا باڵێۆزى کۆمارى بێلاروسیا باسی لە توانای وڵاتەکەی لەڕووی پیشەسازی و ئابووری کرد و خۆشحاڵی خۆی بە پتەوکردنی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان لەلای خۆیانەوە خوازیارن لە زۆر بواردا، لەوانش بوارەکانی بازرگانى و پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستى و کشتوکال لە نێوان کۆماری بێلاروسیا و هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 18:01:55

هەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/1/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

حیتو: مووچەی کرێکارانی ناکارامە زیاد دەکرێت

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 17:01:32

هەولێر -KDP.info- دوای ئەوەی پێداچوونەوەی بۆ کرا، بڕیار درا مووچەی کرێکاران زیاد بکرێت و بەڕێوەبەرێکی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئاشکرای کرد، لە ھەرێمی کوردستان ٨٥ ھەزار کرێکار تۆمار کراون و چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتن بۆ زیادکردنی مووچەکانیان.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 16:01:59

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە ٢٥/١/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد.

نادر ڕۆستی: پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار دەکرێت

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 15:01:23

هەولێر -KDP.info- ڕۆژانی ڕابردوو دەستەی گشتیی گەشتوگوزار پلانی ئەمساڵی بۆ کەرتی گەشتوگوزار ئامادە کرد و گوتەبێژی دەستەکەش ئاشکرای کرد، ئامادەکاری دەکەین بۆ ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار و چەندین پڕۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەکرێن.

 

گەردی: ئاستەنگ بۆ دادگای فیدڕاڵی پەیدا بووە

SATURDAY, 25 JANUARY 2020 15:01:32

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە لەمەدوا کار بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی ناکرێت، بەھۆی نەبوونی دادوەری پێویست لە دادگاکە و پسپۆڕێکی یاساش دەڵێ، بەھۆی کەمیی دادوەرەوە دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی یەکلاکردنەوەی بابەتە ھەستیارەکانی نییە.

 



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP