Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 16:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحما خەلیل: دۆخی شنگال لە دەست دەرچووە
| KDP.info


 
شنگال- KDP.info- دۆخی شنگال ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و قایمقامی شارەكەش دەڵێت، لە شنگالدا شتێك نەماوە بە ناوی ئیدارە و ڕەوشی شارەكە لە دەست دەرچووە.
 
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، چەندین ساڵە ئاوارەكانی شنگال لە كەمپدان، دۆخی شارەكەش لە دەست دەرچووە و شتێك نییە بە ناوی یاسا و ئیدارە و بەڕێوەبردن، شنگالیش بووەتە وێرانە و رێكخراوەكانیش لەبەر خراپیی دۆخی ئەمنی، شارەكەیان جێهێشتووە.
 
خەلیل دەشڵێ، بە دەیان گرووپ لە شارەكە دروست بوون و زۆربەی هەرە زۆریشیان عەرەبی دەوروبەری شنگالن، كە دەستیان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدیاندا هەبووە.
 
"ڕەوشی شنگال پێویستی بە چارەسەرێكی نێودەوڵەتییە و پێویستە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، پێكەوە هەوڵی چارەسەركردنی بدەن". قایمقامی شنگال وای گوت.
 
كـــاروان بــــاعەدری
 



دوایین هەواڵەکان

میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 
سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact