ئه‌كره‌م سالح
پشوو درێژی پارتی له‌م قۆناغه‌ش كوردی له ته‌نگژه‌ی ناوخۆیی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی تێپه‌راند. هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی تا هه‌ندێ خه‌لك و لایه‌نگرانی نیگه‌ران كرد, چونكه ده‌یتوانی زووتر حكومه‌ت پێك بهینێ و لایه‌نگری ئه‌م بۆچونه‌ش زۆربوو, به‌ڵام پارتی زیاتر سازان و رێكه‌وتنی ئامانج بوو ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆریش بخایه‌نێ, هه‌رواشی كرد.
چونكه پارتی دوورتر ده‌ڕوانێته ئاینده و لێكدانه‌وه‌ی قوڵتر بۆ رووداو و پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كات و نه‌یویست به خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆكاڵی و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی رۆژگار به‌ڕێ بكات و خۆی و گه‌لی كوردستان بداته ده‌ست قه‌ده‌ر, ئه‌ڵبه‌ته كورد له دوای ١٦ ئۆكتۆبه‌ر ده‌رفه‌تێكی مێژوویی له‌ده‌ست دا و نزیكه‌ی نیو سه‌ده گه‌ڕایه‌وه دواوه, ئه‌و كاتیش پێم وابوو تا رووداوێكی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه روونه‌دات و عێراق تێوه‌نه‌گلێ , ئه‌سته‌مه كورد كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ست بكه‌وێته‌وه.
ئێستاش ئاماژه‌كانی رووداوگهلێكی نوێ له‌ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتووه, هه‌رچه‌نده ره‌نگه به‌و شێوه‌ش خێرا نه‌بیت كه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ, به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زوو یا دره‌نگ به‌نده به‌سازش یان سه‌ركێشی كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه, جا ڕوداوه‌كان به‌هه‌ر دیوێكدا بكه‌ونه‌وه گۆڕانكاری به‌دوای خۆیدا دێنێ و بارودۆخه‌كه هه‌روا به‌سانای گوزه‌ر ناكات.
له هه‌لومه‌رجێكی له‌م جۆره‌دا كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پێدا تێده‌په‌ڕێت, كورد به‌ده‌رنابێت له كاریگه‌ری رووداو و پێشهاته‌كان بۆیه پێویسته هه‌رێم به‌هوشیاری خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێ ئاماده بكات و تا له تواناشیدا هه‌بێت هه‌وڵبدات له‌و ململانێیه تێوهنهگلێنێ, چونكه له قه‌باره و توانای كورد گه‌وره‌تره, به‌ڵام ده‌كرێ پلانی هه‌بێت و له ئه‌نجامه‌كه‌ی سوود وه‌رگرێ.
بۆیه بۆ كورد زۆر گرنگه بۆ ئه‌م قۆناغه ئازاری خیانه‌تی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر تێپه‌ڕێنێ و خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ سازبكات, دیاره له ئێستادا پارتی دیموكراتی كورستان ئه‌گه‌ر بۆ خۆشی باسی نه‌كات, به‌و ئاراسته‌یه سیاسه‌ت ده‌كات. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی دروسته بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نیو ماڵی كورد, هه‌رچه‌نده رابردوو سه‌لماندویه‌تی كورد به ئاسانی خه‌ڵكی به‌كرێگیراو و نه‌فامی لێ نابڕێ, به‌ڵام مایه‌پوچی خاكفرۆشانی ئۆكتۆبه‌ر پێده‌چێت شه‌رمه‌زاریه‌كی وای جێهێشتبێ كه چیتر خه‌لكی تر وا به ئاسانی بیری لێ نه‌كاته‌وه, چونكه وه‌ك ده‌ڵێن رۆژگار رۆژی له دوایه.
ئه‌ڵبه‌ته هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه و پێشهاته نوێیانه‌ی كه ڕووی له ناوچه‌كه كردووه, هه‌رێمی كوردستان له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێیه, كه سێ هێزی سه‌ره‌كی تێدا هاوبه‌شن كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ حكومڕانیه‌كی باش بكه‌ن و له بۆسه‌دا نه‌بن بۆ یه‌كتر, ده‌توانن ده‌ستكه‌وتی باش به‌ده‌ست بێنن و زۆر له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه جێگه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكه و ئه‌وكات جۆرێك له متمانه‌ش بۆ هاووڵاتیان و پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانیش ده‌گێڕته‌وه, به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه له ململانێ و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری حكومه‌تدا و لێ بگه‌ڕێن كه سیاسه‌تی هه‌رێم حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ببات به‌و پێیه‌ی حكومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵك ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ بتوانێ حوكمڕانیه‌كی راسته‌قینه بكات و وێڕای ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی ئازاد و له‌بار و ئارام بۆ هه‌مووان, پێویسته چاوپۆشی له هیچ سه‌رپێچی و كه‌موكوڕیه‌ك نه‌كات و بێ سڵه‌مێنه‌وه له په‌رچه‌كردار و گوشاری لابه‌لا یاسا به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا له سه‌رتاسه‌ری كوردستان بێ جیاوازی جێبه‌جێ بكات و ڕێگه نه‌دات هیچ سه‌رپێچیه‌ك دێزه به ده‌رخۆنه بكریت, تاكو حكومه‌ت له ئاست خواسته‌كانی ناوخۆ و روهداوهكانی ده‌ره‌وه‌دا بێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ی هیوا و متمانه بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه و گۆڕانكاری و جیاوازی به‌دی بێت پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان و له ناو لایه‌نه‌كانیش مزایدهچی و ههرزهسیاسیهكان بیر له‌داهاتوو بكه‌نه‌وه, چونكه ته‌بایی و سه‌قامگیری سیاسی و ناوخۆی بۆ ئه‌م قۆناغه له هه‌موو شت بۆ كورد گرنگتره و ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ساڕێژبوونی برینه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان, نه‌خاسمه كه پێشبینی ده‌كرێ باهۆزێكی گه‌وره ڕوو له ناوچه‌كه بكات و ئه‌گه‌ر كورد ئه‌زموون له ڕابردووی تاڵی خۆی وه‌ربگریت و دوور دابه‌شبوون به یه‌كده‌ستی كار و سیاسه‌ت بكات، ده‌كرێ به باشی سوود له هه‌لومه‌رجه نوێیه وه‌ربگیریت.
چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره له هه‌ر ئه‌گه‌رێ كه له داهاتوو دێته پێش ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست بدرێ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه تووشی شكستێكی مێژوویی مه‌ترسیدار ده‌بێت. قورسی ئۆباڵه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان, چونكه ته‌نها پارچه‌ی كوردستانه كه خاوه‌ن پێگه‌ی فه‌رمیه له ئاست ناوچه‌كه و جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بكرێ. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێ لایه‌نه‌كان له‌بری دژایه‌تی سوود له ئه‌زموون و سه‌نگینی پارتی له سیاسه‌ت وه‌ربگرن, پارتیش هه‌ر به پشوودرێژی كار بۆ كۆده‌نگی سیاسی و نیشتمانی بكات.