Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 16:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەكێتی پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوو دەكەن
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.infi-  بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواین پێشهاتە سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچەكەیان تاوتوو كرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، (ڕزگار عەلی)، لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە یاوەریی جێگر و كارگێڕانی مەڵبەندی سێ‌ سەردانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و، وێڕای پیرۆزبایی لە (ئەحمەد كانی) بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرپرسیارەتیی لقی دوو، باسیان لەو قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد.

ئه‌وان بە پێویستیان زانی كورد ئامادەكاریی تۆكمە بۆ هەر گۆڕانكارییەکی لەناكاو و گرینگ بكات، چونكە ئەگەری ڕوودانی ئەو چەشنە گۆڕانکارییانە نیزیك بووەتەوە، بۆیە توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوانی خۆیان و تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیان لە هەموو كات و ساتێكدا بە زەروور زانی, بەتایبەت بۆ ئەو بارودۆخە نوێیەی كە ئەگەری هاتنە پێشەوەی نیزیكە و پێویستی بە یەكگرتوویی تەواوی لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە.

هاوكات هەردوولا جەختیان لە خزمەتكردنی زیاتری شاری هەولێر كردەوە، چونكە ئێستا شارەكە لەڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنی و لایەنەكانی دیكەی ژیانەوە پێشەنگ و گرینگە.




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact