Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 07:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاونیشتمانیان داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکەن..سایکس‌پیکۆ‌ کۆتایی هات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ھاونیشتمانیان دەڵێن نەخشەی سایکس‌پیکۆ‌ هەڵوەشاوەتەوە و، کورد نابێ لەوە زیاتر ستەم قبووڵ بکات؛ ئەوە سەد ساڵە خاکی لێ زەوت کراوە و، وا هەندێکی بە خوێن گرتووەتەوە؛ کاتیەتی سەربەخۆیی ڕابگەیێنێ.

 

لە تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە (جومعە کانی لەلەیی) بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی تەقتەق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ھەلومەرجێکدا ڕێکەوتننامەی سایکس‌پیکۆ‌ ئیمزا کرا ھێشتا ئاکامە خراپەکانی دابەشکردنی کوردستان بەپێی ڕێکەوتننامەی (چاڵدێران) بەسەر کوردەوە لا نەچووبوو، ھێشتا ساڕێژ نەبووبوو کەچی دیسان ڕێکەوتنێکی دابەشکارانە بەسەر کورددا سەپێنرا بێ ئەوەی کورد پێی ڕازیبێ؛ سایکس‌پیکۆ‌ تەنها دابەشکردنی خەڵک و خاکی کوردستان نەبوو، بەڵکو لێکدابڕاندنی دابونەریت و کەلتوور و زمان و شارستانیەتی میللەتێک بوو کە دواتر بە سیاسەتی (کردنەعەرەب و، کردنەتورک و، کردنەفارس) کەلێنی دابڕانەکەیان زۆر گەورەتر کرد."

 

(کانی لەلەیی) گوتیشی: "دوای تێپەربوونی سەدەیەک بەسەر ئەو ڕێکەوتننامەیەدا ئێستا کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەیەکی گرینگی ھەیە؛ ھەم لە داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی ناوچەکە ھەم لە بەرپەرچدانەوە و شکاندنی تیرۆر و تیرۆریستەکان. ئەوەی لەو سەدەی ڕابردووەدا لە کوردیان سەندووە وا ئێستا بە خوێن و قوربانی هەندێکی سەندووەتەوە و، نابێ لەکیسی بدات؛ کورد دەبێ خۆی بۆ ھەر باھۆزە گۆڕانێکی ئەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە گورجەوە بکات؛ خۆی ھەنگاوی هەرە گرنگ ئەوەیە کە حکوومەتی ھەرێم و حزبە تێکۆشەرەکانی ھەرێم بە ماوەیەکی کەم گوتاری سیاسی و جەمسەری کورد یەک بخەن و بە یەک ئاراستە و یەک سیاسەت و، بە دیپلۆماسییەکی یەکگرتوو بەرەوڕووی ڕووداوەکان ببنەوە؛ بە خەباتی ھەموو لایەنەکان و، بەو هەرێمە دیفاکتۆیە و ئابوورییە سەربەخۆکەی بەشێک لە نەخشەی سایکس‌پیکۆ‌ ئاوەژوو کراوەتەوە؛ ھەنگاوی دووەم ڕیفراندۆم و کۆکردنەوەی دەنگی خەڵکە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستان."

 

لە گوێڕەوە فەرماندە (حاکم جەمال) ئاوەهای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "کەس ئەوەندەی ئیمەی کورد تاڵاوی ئەو ڕێککەوتنامەیەی نەنۆشت؛ ڕاستە بەو ڕێککەوتنامە 'ئیمپراتۆریەتی هۆسمانلی'ـیان هەڵوەشاندەوە بەڵام باجە زۆرەکە گەلی مەینەتدیدەی کورد دای و، کران بە چوار پارچەوە؛ خرانە سەر چوار دەوڵەت، هەر کامەیان بە دابونەریت و فەرھەنگ و زمانێکی جیاواز لە کورد؛ جا ئەو چوار دڕندەیە بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی سڕینەوەی میللەتی کوردیان داوە، تەنانەت هەر کامەیان و بە جۆرێک کەوتنە جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان؛ خۆشبەختانە میللەتی کورد خۆی پێ ڕاگیراوە و، زمان و ناسنامە ڕەسەنەکەی خۆی پاراستووە؛ بە خوێنە گەش و ئاڵەکەی ژۆڵەکانی مێژوویەکی پڕ لە سەروەریی بۆ مرۆڤایەتییش تۆمار کردووە؛ ئێستا هەلێکی زێڕینمان بۆ هەڵکەوتووە؛ ئێستا پاڵپشتی نێودەوڵەتیمان پەیدا کردووە و، دۆستمان لە جاران زیاترە و، سەرۆک بارزانی تاکە زامنی ئەم دەسکەوتە دەبێت."

 

(گەردی سەرکار) فەرمانبەری وەزارەتی داد، لە هەولێرەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمەی کورد، پاش ئەو ١٠٠ ساڵ زڵم‌وستەمە پێویستە بە خۆماندا بێینەوە و، کارێکی وا بکەین نەکا جارێکی دی بەبێ ویستی کورد بڕیار لە خاک و نیشتمان و نەتەوەکەمان بدرێت. واتە دوای (١٠٠) ساڵ لەو ڕووداوە، لەبری ئەوەی خاکەکەمان دابەش و نەتەوەکەمان پەرتەوازە بکرێت، (کوردستان) بەرەو سەربەخۆیی و (کورد)یش بۆ سەرفرازی ھەنگاو بنێت. واتە ئەو (دوو) دەوڵەتەی کوردستان و کوردیان دابەش کرد، دەوڵەتێکیان لە ناوچەکە بۆ دروست بکەن و چیدیکە نەیکەنە ژێردەستەی ئەو دەوڵەتە دروستکراوانەی لەو ماوەیەدا بە ئاگر و ئاسن وەڵامی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردیان داوەتەوە. خۆ ئەگەر بەر لە (١٠٠) ساڵ تاوانی کوردستان ئەوە بووبێت کە سەر بە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو و لەگەڵ ئەو دەوڵەتەدا کەوتووەتە جەنگەوە لە دژی دەوڵەتانی ھاوپەیمان، ئەوا دوای (١٠٠) ساڵ، کورد و سەرکردایەتییەکەی لە بەرەی دەوڵەتانی ھاوپەیماندان لە جەنگی تیرۆریستانی داعش و شەڕی تیرۆریستان و دژمنانی ھاوپەیمانان دەکەن.

 

ئەوەش دوای ئەوەی ھاوپەیمانان لە گەورەییەکەی ھێزی کورد و دڵسۆزیان تێگەیشتوون و لەو نەتەوانە نییە کە بێوەفا بێت و دوای ئەوەی بوو بە دەوڵەت پشت بکاتە دۆستەکانی."

فایزە پاڵانی

 

 




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact