Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 NOV 2025 14:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قاسم دربۆ: شنگالییه‌كان له‌ یه‌په‌گە قه‌بووڵ ناكه‌ن
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، ڕازی نابن ھیچ ھێزێک فەرمانگەکانی حکوومەت داگیر بکات؛ دەبێ چۆڵی بکەن بۆ ئەوەی کاری خۆیان بکەن و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی خەڵک بکەن.

(قاسم دربۆ) لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھیچ ھێزێک هەقی نییە فەرمانگەکانی حکوومەت داگیر بکات؛ ئەوە مڵکی خەڵکە و خزمەتی خەڵک دەکەن، بۆیە دەبێ چۆڵی بکەن، بۆ ئەوەی کاری خۆیان بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ گەڕانەوەی خەڵک، خۆ ناکرێت خەڵکەکە بگەڕێتەوە و ھیچ ئامادەکارییەکیش نەکرابێت و، فەرمانگە حکوومییەکان کارودەوامی خۆیان نەکەن."

(قاسم دربۆ) گوتیشی، ناکرێت بە بیانووی نەبوونی فەرمانی بەغدا یەپەگە فەرمانگە حکوومییەکان چۆڵ نەکەن، چونکە ھیچ پەیوەندییەکی بە بەغداوە نییە، بۆیە نە ئێمە و نە خەڵکیش لە کەسی قه‌بووڵ ناکەین ئەو فەرمانگانە داگیر بکەن و دەبێ چۆڵی بکەن.

دیارە، یەپەگە زیاتر لە حەوت بینای حکوومەتی لە شنگال داگیر کردووە و ئامادە نییە چۆڵی بکا، بەو بیانووەی گوایە تا بەغدا فەرمانیان پێ نەکا،  چۆڵی ناکەن، کەچی ئەم کارە ھیچ پەیوەندییەکی بە بەغداوە نییە، بەڵکو بە دەست پارێزگای مووسڵەوەیە.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ی یه‌په‌گه‌ دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ شنگالی ئازاد كرد هاتوونه‌ته‌ نێو شنگال و حه‌وت فه‌رمانگه‌ی حكوومیان بۆ خۆیان دابڕیوه‌.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

وەزیری کارەبا وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای ڕاگەیاند

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 14:11:31

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی 1700 – 1800 مێگاوات کەم بووەتەوە. 

 
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان داوای بە سزا گەیاندنی هێرشکەرەکان دەکات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 12:11:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی سروشتی کۆرمۆر بە کردەیەکی تیرۆریستی دوژمنکارانە بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابووری و پێشکەوتنەکانی کوردستان دەزانێت و بە تاوانێکی گەورە و کارێکی حەرامی دادەنێت و داوای بە سزا گەیاندنی ھێرشکەرەکان دەکات.

 
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکەی کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 12:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری بە توندی ئیدانە کرد و بە ھێرش بۆ سەر ھەموو عێراقی ناو برد.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 10:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەروەها دەڵێ ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی بگرن.

 
سەرۆکی حکوومەت: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانە دەکەم

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 09:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمەریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact