Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 23 SEP 2026 04:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی پەرلەمان: هیچ بڕیارێک بەسەر کەرکووکدا ناسەپێنین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "کەرکووک شارێکی کوردستانییە، بەڵام تایبەتمەندیی خۆی هەیە و، پێکهاتە و نەتەوەی تری جگە لە کوردی تێدایە، هیوادارین کەرکووکییەکان پارێزگاریی لەو هەمەڕەنگییەی دانیشتوان و پێکهاتەکانی بکەن."

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان(د.یووسف محەممەد سادق) نیوەڕۆی ئەمڕۆ سیشەممە، لە پێشوازیی شاندێکی فراکسیۆنی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا کردن.
شاندەکەی تورکمانەکان لەو کۆبوونەوەدەدا باسیان لە کێشە و گیروگرفتی تورکمانەکانی کەرکووک، بەتایبەتیش گیروگرفتی کارگێڕیی و دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو شارە کرد. ئاماژەشیان داوە کە تورکمان و کورد دوو نەتەوەی ڕەسەنی ناوچەکەن و دەیان خاڵی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، سەرۆکی پەرلەمانیش پێی ڕاگەیاندوون "لەئێستادا کە سەرقاڵی ئامادەکردنی دەستووری کوردستانین، کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی تر وەک بەشێکی سەرەکیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێکراوە، بەڵام تایبەتمەندیی ئەو ناوچانەش لەبەرچاو دەگرین، هیچ بڕیارێک بەسەر کەرکووکدا ناسەپێنین، چونکە بەدەر لە کورد لەو ناوچانە نەتەوەو پێکهاتەی تریش هەیە، لەکاتی گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەموو مافێکی ئەو پێکهاتانە لە دەستووردا بە یاسا دەپارێزین."
سەرۆکی پەرلەمان گوتیشی "ئێستا پێشمەرگە لە کەرکووک پارێزگاریی لە هەمو پێکهاتەکان دەکات بە بێ جیاوازی، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، تیرۆریستان لافاوی خوێنیان لەو ناوچانە درووست دەکرد، بۆیە دەبێت هەمو نەتەوەکان ئەم ئازایەتییەی پێشمەرگە لەبەرچاو بگرن."




دوایین هەواڵەکان

لقی ١٠ و ٢٦ و ئیدارەی سۆران گفتوگۆیان لەبارەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرد

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 21:09:39

چۆمان-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حزبی، حکوومی و ئەمنی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی بارەگای لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە قەزای چۆمان.

 
لە هەولێر ئاهەنگی ساڵانەی پێشوازی لە دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 21:09:23

هەولێر-KDP.info- ئەمشەو سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حکوومی، دیپلۆماتکار، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کارسازان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی پێشوازیی ساڵانەی هاوینەی بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد.

 
له‌ دهۆك مۆڵەت به‌ سێ پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی درا

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 18:09:48

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك مۆله‌ت به‌ سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی درا." 

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ سێكته‌ره‌كه‌ ده‌كات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:15

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ لە دیوانی دستەی گەشتوگوزار، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاماده‌بوونی ژوان سابیر ئیسماعیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوان و پلاندانان و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی گه‌شتوگوزاری پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو.

 

هاوپەیمانی نیشتمانی: یەکخستنی هێزی پێشمەرگە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق پتەوتر دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:05

بەغدا-KDP. info-  هاوپەیمانی نیشتمانی پیشوازی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و هەنگاوەکەی بە گرنگ بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا وەسفکرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact