به‌غدا-KDP.info- له دیدارى به‌رپرسى لقى 5ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا و، سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى قبتى و، (مینا ئورشه‌لیمى) نوێنه‌رى كریستیانه قبتییه‌كانى وڵاتى میسر له عێراق گوتى: "ئاواره مه‌سیحییه‌كان له كوردستان هه‌ست به ئارامى و دڵنیایى ده‌كه‌ن و، هیوا کەوتووەتەوە دڵیان؛ پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌ب، نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووى دیمۆكراسیه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (محه‌مه‌دئه‌مین ده‌لۆ) به‌رپرسى لقى 5ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا، پێشوازیى له (مینا ئورشه‌لیمى) سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى قبتیان و، نوێنه‌رى كریستیانه قبتییه‌كانى وڵاتى میسر له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد؛ له دیداره‌كه‌دا شاندى میوان سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه به ها‌ناى ئاواره مه‌سیحییه‌كانى عێراقەوە چووه و، كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش كردووه، وه‌ك چۆن پێشتریش هه‌ر ئەو شتەى بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه كرد كه له ناوه‌ڕاست و باكوور و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقه‌وه له ترسى تیرۆر، ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردبوو. شانده‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئاواره مه‌سیحییه‌كان له كوردستان هه‌ست به ئارامى و دڵنیایى ده‌كه‌ن و هیوایان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌رپرسى لقى 5ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانیش، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى بەو سه‌ردانەى شانده‌كه، ڕایگه‌یاند كه گه‌لی كورد به‌رده‌وام په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی هه‌ڵگرتووه، ئه‌م په‌یامه‌ی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایه و، له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ئاماژه‌یشی به‌وه دا كه پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ڕه‌چاوكردنی نه‌ته‌وه و، دین و، مەزەب، نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووى دیموكراسیه له ناوچه‌كه‌دا.
بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
زه‌ری نه‌وزاد
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.
ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا پەیامێکی راگەیاند ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.