سعودیە - KDP.info / لە عەرەبستانی سعودیە گرووپێکی 18 کەسی دەستگیرکران ، کە سیخوریان بۆ دەزگاکانی هەواڵگری ئێران کردووە ، لەنێوانیادا نکەسانی بەرەگەز لوبنانی و تورکی و یەکێکی ئێرانی تێدایە.
گوتەبێژەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیه رایگەیاند: هیزە ئەمنییەکانیان توانیانە گرووپێکی 18 کەسی دەستگیر بکەن کە کاریان بریتی بووە، لە سیخوری کردن لەسەر گواستنەوەی چالاکی دامودەزگاکانی حکومی سعودیه و پێگەیاندنی زانیاری و هەواڵ بە دەزگاکانی هەواڵگری ئێران.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیه ئەوەشی ئاشکراکرد ، کە بێجگە لەو 18 کەسە، 9 کەسی دیکەش کە بەرەگەز ئیرانی لوبنانین دەستگیرکرابوون بە گومانی پەیوەندیان بەو گرووپە سیخورییەوە ، بەلام دوای لێکۆلینەوەی ورد دەرکەوت کە بێتاوانن و دەست بەجی ئازاد کران.
سەبارەت بەرەگەزنامەی دەستگیرکراوەکانی ئەو گروپە 18 کەسییە ، وەزارەتی ناوخۆی سعودیه رایگەیاند ، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا 3 نیشنگەی ئیرانی و لوبنانی و تورکی هەن کە ماوەیەکە لە سعودیه ژەیان بەسەر دەبن، لەلێکۆلینەوە سەرتاییەکان ئەوە دەرکەوتووە ، کە بەیارمەتی هاوڵاتیانی سعودییە کاری سیخوریان بۆ هەواڵگری ئێران کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیه ئەوەشی ئاشکرا کرد : کە 24 هاوڵاتی سعودیهش بە گومانی پەیوەندیان بەو گرووپە سیخورییەوەکەوە دەستگیکراون و ئێسته لە ژێر لیکۆلینیەوە دان.