عه‌شیره‌تی دلێم ده‌ستبه‌رداری سه‌عدون دلێمیی وه‌زیری به‌رگریی عیراق به‌وه‌كاله‌ت ده‌بن و عه‌شیره‌تی حه‌ردان عیساوی سه‌رۆكی نوێی سهحوهكانیش، هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌گرێته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه شێخ و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پیاوماقووڵانی عه‌شیره‌تی دلێم ئیمزایانكردووه دلێمییهكان خۆیان له سه‌عدون دلێمیی وه‌زیری به‌رگریی عیراق به‌وه‌كاله‌ت بێبه‌ری كردووه‌و خوێنیشی حه‌ڵاڵ كرد.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆك هۆزه‌كانی دلێم ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه زۆر ئامۆژگاریی سه‌عدون دلێمییان كردووه‌و زۆر هۆشدارییان داوه‌تێ، به‌ڵام دلێمی گوێی بۆ نه‌گرتوون.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هۆزی وسام حه‌ردان عیساوی، سه‌رۆكی نوێی سهحوهكانی عیراق، خۆیان له حه‌ردان بێبه‌ری كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتیوانیكردنی له حكومه‌تی فیدڕاڵی و ملكه‌چبوون بۆ فه‌رمانه‌كانی نوری مالیكی.