Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 10:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێرش کرایە سەر هێزە ئەمنییەکان لە دوورگەی سینا میسر
| KDP.info


میسر  - KDP.info  / گروپێکی چەکدار لە دوورگەی سینا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمنی میسری و بەهۆیەوەش  شەڕ لە نێوان گروپە چەکدارەکان و  هێزکانی ئەمنی میسر لە دوورگەی ناوبراو دروست بوو ،سەرچاوەیەکی ئەمنی میسر بە کەناڵی حورەی راگەیاند:  بەربەیانی ئەمرۆ دووشەممە گروپیکی چەکدار کە گوومان دەکرێت ، لە چەکدارە ئێسلامییە توندرەوەکان بن ، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمنی لە دوورگەی سینا، بەهۆیەوەش شەڕی چەکداری لە نێوان ئەوان و چەکدارەکان دروست بوو،سەرچاوەکە ئەمنییەکەی میسر  ئەوەشی راگەیاند  : هێرشی چەکدارەکان  بەیانی زووی ئەمرۆ  ئەنجامدراوە و  چەکدارەکان   لە رێگای کامیۆنێکەوە، هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئەمنی میسر و دوای وڵامدانەوەی پاسەوانەکانی بنکەکە، گرووپە چەکدارەکان  بۆ شوێنێکی نادیار رای کردووە،سەبارەت بە زەرەر و زیانی هێرشەکەش: سەرچاوەکە رایگەیاند  هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، دوای رووخانی رژێمی حوسنی موبارەک لە 25  یەنایەری 2011، گرووپە ئیسلامییە تووندرەوەکان لە ناوچەی سینا ، تیکچونی بارودۆخ ئەمنی   بەدەرفەتێک دەزانن ، تا لەوێوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و هێزکانی ئەمنی میسر .لە لایەکی دیکەوە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێنەی ئەو حەفت سەربازە میسرییە نیشاندراوە ، تئدا گرووپیکی چەکدار داوا لە مەحمەد مورسی سەرۆکی میسر دەکەن لە بری ئازادکردنی ئەو سەربازانە، بەندکراوە سیاسییەکانی ئیسڵامی لە سینای میسر ئازاد بکات.
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانی ئۆردوگای زێوە: سەربەرزی و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان مایەوە

TUESDAY, 09 JUNE 2026 10:06:06

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک مەسعود بارزانی لە چل و یەکەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەو کارەساتە یەکێک بوو لە خەمناکترین ڕۆژەکانی ژیانی، بەڵام نەبووە هۆی شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵکو عەزم و مکوڕبوونی پێشمەرگەی بۆ درێژەدان بە خەبات بەهێزتر کرد.

 
بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact