ئه‌مه‌ریکا- KDP.info / راگرتنی چه‌تر له‌لایه‌ن هێزی چه‌کدارانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هه‌رای گه‌وره‌ی لێکەوتەوەو لە مالپەر و رۆژنامەکانی ئەمریکادا باسی زۆری لەسەر کراوە ، دوای ئەوەی باراک ئۆباما، سه‌رۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریکا له میانی کۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داوای له هێزی چه‌کداری ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا کرد، به بۆنه‌ی باران بارینه‌وه چه‌تریان بۆ رابگرن، ئه‌م کرده‌وه‌یه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی به‌ربڵاوی به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیکه‌ی لایه‌نه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی بووه‌وه و لە میدیاکان هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی دروست کرد.به گوێره‌ی یاساکانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵگرتنی چه‌تر له کاتی باراندا بۆ هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته له کاتێکدا جل و به‌رگی فه‌رمی سه‌ربازییان له‌به‌ر کردبێت رێپێنه‌دراوه و ئێسته ره‌خنه‌گران به توندی به گژ ئه‌و کرده‌وه‌ی ئۆباما ده‌چن که ئه‌م یاسایه به راشکاوانه له پێش چاو که‌مێراکانه‌وه پێشێل کراوه. جگه له‌وه‌ش راگرتنی چه‌تر له‌لایه‌ن چه‌کداره ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵا به سووکایه‌تی کردن به هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا دانراوه. رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێک‌دا نووسیویه‌تی: ئۆباما ده‌یتوانی له بری سووکایه‌تی پێکردن به هێزی سه‌ربازی و به‌کارهێنانیان به‌م شێوه‌یه، کۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانییه‌کی له هۆڵێکی سه‌رپۆشراوه‌دا به‌ڕێوه‌ببات.