دهۆک - KDP.info / ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیاتری خێزانه ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه روویان له‌زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره‌كانی كوردستان كردووه، هاوكات جگه له دابینكردنی پێداویستی رۆژانه بۆیان، له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵده‌دات له‌ڕووی زانستی و مه‌عریفییه‌وه ئاواره‌كان هۆشیار بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ 19/5/2013 به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و مه‌عریفی ئاواره‌كانی كامپی دۆمێز، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری رێكخراوی (IOM)ی تایبه‌ت به ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ئاواره‌كانی كامپی دۆمێز پێنج خولی زانستی و هۆشیارییان بۆ كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌خوله‌كانیش، هه‌ریه‌كه له خولی كۆمپیوته‌ر بۆ كوڕ‌و كچانی كامپه‌كه‌و هه‌روه‌ها دوورمان و سه‌رتاشین له‌خۆ ده‌گرێت كه تیایدا زیاتر له 70 كوڕ‌و كچ به‌شداریان له‌و خوله‌دا كردووه كه رۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه زۆربه‌ی وانه‌كان له‌ڕووی تیۆری و پراكتیكیه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆڕه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن