كارزان هه‌ورامى
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م جیا له ئه‌ركه حكوومیهكهى خۆى له ڕووى سیاسیشه‌وه شرۆڤه‌یه‌كى خێرا بۆ كاره‌كانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بكه‌م كه له ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌وڵى دا زۆرێك له پرۆژه ستراتیجیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان بخاته ئه‌وله‌ویه‌تى كارى خۆیه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵه‌كانى بۆ بته‌وكردنى په‌یوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه جێگاى ده‌ست خۆشى و به‌رزنرخاندنه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕێكه‌وتن له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه نیه‌تێكى پاك هه‌یه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا .
له‌وه ده‌چێت یه‌كێك له‌و ڕه‌خنانه‌ى كه پێشووتر ئاراسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرابێت ئه‌وه‌یه نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگى له پرۆژه ستراتیجیهكانى نێوان پارێزگاكان و شاره‌كان ڕابگرێت واته جیاوازى له خزمه‌تگوزارى شاره‌كان ده‌كرا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش له چه‌ند شار‌و شاروچكهیهكى كوردستان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى ده‌ربڕا دواجار پێویست وابوو كه به شێوه‌ى كرده‌یى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه به خۆشحاڵیه‌وه له كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى كاك نێچیرڤان بارزانى بینیمان به شێوه‌یه‌كى زۆر كرده‌یى ده‌ستى كرد به ئه‌نجام دانى به‌ڵێنه‌كانى لیستى كوردستانى كه له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به خه‌ڵكى دابوو یه‌كێك له‌و خاڵانه چاكتر كردنى بژێوى كه‌س و كار‌و قوربانیانى ئه‌نفال و كیمیاباران كه له ماوه‌ى ڕابردوودا له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان هه‌زاران خانوو بۆ وارسى شه‌هیدان دروست كراوه له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به هه‌مان شێوه خانوو بۆ وارسى شه‌هیدان دروست كرا هه‌چه‌نده ئه‌وه مافێكى خۆیانه به‌ڵام ناشكرێت ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه له‌به‌ر چاونهگیرێت و ده‌ست خۆشى لێنه‌كرێت، هه‌روه‌ها وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه تاڕاده‌یه‌كى زۆر قه‌زاو ناحیه‌كان له‌ڕووى خزمه‌تگوزاریه‌وه فه‌رامۆش كراون درایه‌وه ده‌بینین سه‌رۆكى حكوومه‌ت له‌م ساڵدا له شارى هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ى هه‌ورامان بایى 154 ملیار دینار پرۆژه‌ى ستراتیجى ڕاگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌میان 50 پرۆژه بووه، له ناوچه‌كانى سنورى وه‌ك پێنجوێن ته‌نیا له‌م ساڵدا به 4 پرۆژه‌ى گه‌وره وه 11 ملیار دینارى بۆ خه‌رج كراوه، بۆ قه‌زاى سه‌ید سادقیش 8 پرۆژه‌ى گرنگ بایى 12 ملیار دینار ئه‌نجام دراوه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بایى 5 ملیار دینار پرۆژه له‌لایه‌ن پارێزگاى سلێمانیه‌وه به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێ كردنیان، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى 193 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ى ئاوى خورادنه‌وه 4 قه‌زار دابین كراوه بۆ ماوه‌ى 25 ساڵى دیكه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ته‌نیا له‌م ساڵدا به‌س له خزمه‌ت گوزارى ڕێگاو بان و نیشته جێكردن و په‌روه‌رده نزیكه‌ى 200 ملیۆن دۆلار له ناوچه‌ى گه‌رمیان خه‌رجكراوه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى 2300 خانوو بۆ وارسى شه‌هیدان، جیاله‌وه‌ى بارزانى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه له هه‌مان كاتدا دێت پرۆژه‌ى گه‌وره و ستراتیجى دهخاتهبهرنامهى كاریه‌وه و جێبه‌جێشى ده‌كات ئه‌وه‌تا كردنه‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك بایى 400 ملیۆن دۆلاره دروست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌یان پرۆژه‌ى ستراتیجى له پارێزگاى دهۆك، له‌سه‌ر ئاستى كوردستانیش بارزانى بڕیارى كردنه‌وه‌ى 1000یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له‌هه‌رپارێزگایه‌ك ده‌دات بۆ كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاران له كاتێكدا سه‌ركه‌وتنى ئه‌و هه‌نگاوه هه‌نگاوى گه‌وره‌تر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت.
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندادانیش له ساڵى 2012 له پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌رده‌وامى حكوومه‌ت ته‌نیا له پارێزگاى هه‌ولێر 1,158,009ملیۆن دینار گوژمه‌ى پێویست بووه و 1,288 پرۆژه‌ش له‌و چوار چێوهدابووه، ئه‌مه له كاتێكدایه له پارێزگاى سلێمانى بۆ هه‌مان ساڵ پێویستى به گوژمه‌ى 1,328,489ملیۆن دینار بووه، به كردنه‌وه‌ى 682 پرۆژه‌ى گه‌وره، له‌پارێزگاى دهۆكیش به‌بڕى 657,266به ملیۆن دینار و 3162پرۆژه‌وه له ساڵى 2012 كارى بۆ كراوه ئه‌مه له كاتێكدا كۆى گشتى سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان بۆ ئه‌و ساڵه 3162پرۆژه بووه و 3,245,229خه‌رج كراوه بۆ هه‌رسێ پارێزگا.
جیاله‌مانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ مه‌به‌ستى كه‌رتى په‌روه‌رده‌و تواناسازى قوتابیان ئاماده كراوه كه له‌و باره‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو هه‌وڵه‌كانى خستۆته‌كار بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ڕوه‌وه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنرێت.
ئه‌گه‌ر به چاوخشانهوهیهكى وورد سه‌یرى هه‌ندێك ئامار‌و داتا بكه‌ین كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و هك پرۆژه ئه‌نجامى داوه تێبینى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه جیاله‌وه‌ى له به‌شێك له كه‌رته‌كانى حكوومه‌ت كه‌موكورتى هه‌یه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى گرنگ و ستراتیجى هه‌ن كه بوونه‌ته بناغه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان و به‌پێى قسه‌ى چاودێرانى ئابورى ئه‌و پرۆژانه گه‌ره‌نتى كوردستان بۆ 30 ساڵى داهاتوو دابین ده‌كات كه سه‌ره‌كیترینیان مه‌سه‌له‌ى ئاوى خواردنه و كاره‌با و خزمه‌ت گوزارى شاره‌كان له كاتێكدا بۆ هه‌رێمێكى وه‌كو كوردستان كه تائێستاش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى به‌غداوه ڕێگرى لێده‌كرێت ده‌سكه‌وتێكى زۆره له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تیش بازرگانى هه‌رێم و توركیا و ئێران هیچى كه‌مترنیه له بازرگانى دوو ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا له مه‌سه‌له‌ى نه‌وت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌سكه‌وتێكى یه‌كجار گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه و ئاستى وهبهرهێنانیشى زیادى كردووه له كاتێكدا بڕى یه‌ده‌گى نه‌وت له كوردستان 45 ملیار به‌رمیل نه‌وته، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سكه‌وتانه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زا و خودى سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه سه‌ر په‌رشتى نه‌كرایه به شێوه‌یه‌كى عاقلانه نه‌ده‌هاته دى ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌راوردى ئابورى له نێوان هه‌رێم و خودى عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت و وڵاتێكى وه‌كو قوبرس و ئه‌فغانسان و یۆنانیش بكرێت ده‌بینین كوردستان له ئاستێكى باشتر دایه له كاتێكدا بارودۆخى كوردستان له قۆناغى گواستنه‌وه دایه له قۆناغى گواستنه‌وه‌شدا ڕێگریه‌كان زۆترن.
ئه‌وه‌ى كه باسكراوه مه‌سه‌له‌ى ئه‌و پرۆژانه بوون كه ئه‌نجام دارون خۆ ئه‌گه‌ر به خێرایى چاوێك به پرۆژه‌ى داهاتووى هه‌رێم بخشێنین ئه‌وه ئێمه پرۆژه‌ى نابا كۆمان هه‌یه كه گازى سروشتى له كوردستانه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ توركیا و لهوشێشهوه بۆ به‌نده‌ره‌كانى یۆنان و وڵاتانى ئه‌وروپا له كاتێكدا ئه‌م پرۆژه زۆر به سود و باشه بۆ هه‌رێمى كوردستان له هه‌مان كاتیدا ململانێیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دروست ده‌كات كه سه‌رئه‌نجام كوردستان قازانجى تێدا ده‌كات چونك به كردنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه گوشاره‌كانى ڕوسیا له‌سه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌و كاته كلیلى ده‌رگاكه به‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه، جیاله‌وه‌ش پرۆژه‌ى دیكه ماوه له بوارى بازرگانى وه‌ك كردنه‌وه‌ى هێڵى تایبه‌ت به بازرگانى هاورده و نارده له نێوان هه‌رێم و توركیا و ئێران و وڵاتانى عه‌ره‌بى كه ئه‌مه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى گرنگه له ئێستا وه‌ك بیرۆكه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و یه‌كه‌م هه‌نگاویشى كردنه‌وه‌ى هێڵى ئلسنین نێوان توركیا و كوردستانه .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى باسكرا به‌شێك بێت له هه‌وڵه‌كانى نێچیرڤان بارزانى بۆ گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى ئیداریه‌وه ئه‌وه ده‌كرێت له‌ڕووى سیاسیشه‌وه ڕۆڵى به‌رزبنرخێنین به تایبه‌تى كاتێك وه‌ك سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌ستنشان كرا یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌وه بوو كه‌سه‌ردانى لایه‌نه كانى كوردستانى كرد به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى بۆچوونیان له‌سه‌ر به‌شدارى پێكردینان له حكوومه‌تێكى بنكه‌ى فراوان هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كان به‌و داوایه ڕ‌ازى نه‌بوون بچنه ناو حكوومه‌ته‌وه به‌ڵام گرنگ ناڕۆكى په‌یامه‌كه یه كه ئه‌ویش پرس و ڕاپێكردنیانه له پێكهاته‌ى حكوومه‌ت، خاڵێكى دیكه له‌ڕووى سیاسیه‌وه ئاستى په‌یوه‌ندى حكوومه‌ت و هێزه سیاسیه‌كان له سه‌رده‌مى به‌ڕێزیان له به‌ره‌وپێش چوونێكى باش بووه چونكه پێش پێكهێنانى كابینه‌ى حه‌وته‌م لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌تیان كردووه، به‌ڵام له‌و زمانه‌وه توانرا بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ى كه هه‌رسێ لایه‌ن ڕاگه‌یان گه‌یاند ئه‌وان وه‌ك هێزى ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ت كارى خۆیان ده‌ده‌ن و ڕه‌خنه‌ش ده‌گرن و ده‌ست خۆشیش ده‌ه‌ن واته په‌یوه‌ندى حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان له ئاستێكى خراپه‌وه گۆڕدرا بۆ ئاستێكى باش.
له باره‌ى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غداشه‌وه دیاره شتێكى ئاشكرایه له ساڵى 2012 جۆرێك له گوتارى توند له به‌غداوه ده‌كرێته سهرههرێمى كوردستان و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى ئیدارى و سیاسى ڕێكنه‌كه‌وتن هه‌یه ئه‌م كێشانه واى كرد كه سه‌رجه‌م حزبه‌كانى كوردستان له به‌غدا بڕیارى ئه‌وه‌یاندا خۆیان له حكوومه‌تى ئێستاى عێراق بكشێنه‌وه و ته‌نیا نوێنه‌رانى په‌رله‌مان بمێنێت ئه‌وه‌ش به پێى قسه‌ى چاودێران ته‌واو حكوومه‌تى مالیكى لاواز ده‌كرد بۆیه هه‌وڵێكى جدى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى كورد ڕ‌ازى بكرێت به گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ حكوومه‌ت به‌ڵام كورد سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێت له كابینه‌ى حكوومه‌تى عێراقى داواكانى كورد جێبه‌جێبكرێت، له‌سه‌روبه‌ندى كێشه‌ى هه‌ولێرو به‌غداش سونه‌كان به تێكڕاى ده‌نگ بڕیاریان دا له حكوومه‌تى عێراق بكشێنه‌وه و له سه‌رجه‌م ناوچه سونه نشینه‌كانیش خۆپیشاندانى به‌فراوان ئه‌نجام درا تائێستاش ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رده‌وامى هه‌یه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بارودۆخى عێراق ته‌واو نائارامى به خۆیه‌وه بینى به‌ڵام له‌سه‌رو به‌ندى ئه‌م كێشانه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیارى دا به ناردنى شاندێك كه خۆى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد بۆ به‌غدا و بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ نورى مالیكى بكرێت دواى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام درا سه‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵێك خاڵ وه‌ك ڕێكه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر واژۆ كرا له‌و خاڵانه‌ش مه‌سه‌له‌ى یاساى نه‌وت و غاز و مه‌سه‌له‌ى هێزى پێشمه‌رگه و ماده‌ى 140 مه‌سه‌له‌ى جوڵاندنى هێز بۆ ناوچه كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه ئه‌وه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵیه نێچیرڤان بارزانى توانى به ڕێكه‌وتنێك و دیدارێك ئاڵۆزى سیاسى كه‌م بكاته‌وه و بگاته ڕێكه‌وتنێكى باش له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌تا ئاژانسێكى گه‌وره‌ى وه‌ك ئاژانسى monitor ى ئه‌مه‌ریكى له ڕاپۆرتێكدا له‌سه‌ر سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو له چوار چێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كێشه سیاسیانه‌ى له وڵات هه‌یه به شێوه‌ى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكى باشه بۆ به‌ره‌و پێش چوونى پرسه‌كان، هه‌رله هه‌واڵى ئه‌و ئاژانسه نووسراوه سه‌ردانه‌كه بارزانى ده‌بێته مایه‌یى درێژه پێده‌ر و چاره‌سه‌ر كردنى ڕێكه‌وتن له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسى پێشمه‌رگه و ماده‌ى 140 و یاساى نه‌وت و غاز ، كه هه‌ندێك لایه‌ن ڕه‌شبین بوون له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ر كردنى.
ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕسته‌یه‌ك به‌كار هاتووه كه ماناكه‌ى زۆر گه‌وره یه ده‌ڵێت :"سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌هۆڵى سیاسى هێزه كانى عێراق ده‌توێنێته‌وه و ده‌رگاى خێر ده‌كاته‌وه كه عێراق له شه‌ڕێكى ناوخۆى دوورده‌خاته‌وه، هاوكات ئه‌و سه‌ردانه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و گوتاره ڕاگه‌یاندنیانه بوو كه پێشبینیان بۆ ڕه‌وشى عێراق ده‌كرد".
لێره‌وه شیمانه‌كان بۆ سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا شتێكى چاوه‌ڕوانكراو بوو چونكه ناوبراو ده‌ستێكى باڵاى هه‌بووه له‌پرسى كورد له توركیا و له یه‌ك گه‌یشتنى په‌كه‌كه و حكوومه‌تى توركیا ئه‌وه‌ش جێگاى شانازیه بهتوانرێت له هه‌رێمى كوردستانه‌وه نه‌خشه ڕێگاى ئاشتى بۆ پارچه‌كانى دیكه كوردستان دابنرێت، له‌ڕووى دیپلۆماسیهشهوه بارزانى ده‌ورێكى كاریگه‌رى هه‌بووه له كردنه‌وه‌ى و هاوكارى كردنى نووسینگه‌ى نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان وێڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا ئاستى په‌یوه‌ندى دیپلۆماسى كوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه له ئاستێكى زۆر باش دایه له زۆر پرسى سیاسى و ئابورى و فه‌رهه‌نگى له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌روپا و وڵاتانى عه‌ره‌بیشه‌وه كورد وه‌ك پێشه‌نگ ده‌بینرێت له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ولایته یه‌كگرتووه‌كانى ئهرمهریكاوه به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هێڵى په‌یوه‌ندى بوون له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، جیاله‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو به‌سته‌ڵه‌كى ڕابردووى كلتورى دژ به‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌كان له كوردستان توایه‌وه واته ئێستا هاووڵاتیانى عێراق له ناوه‌ڕسات و خواروى عێراقه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ن كه هه‌رێمى كوردستان شوێنێك نیه بۆ ئه‌وه‌ى تێدا خۆیان به غه‌ریب بزانن به‌ڵكو كوردستان ئێستا پێگه‌یه‌كى باشه بۆ هاووڵاتیانى عێراق و به ئازادى و ئارامى خۆیان تێیدا ده‌ژین ئه‌مه ڕووئیایه‌كى باشى دایه عه‌ره‌به‌كانى عێراق و هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ ئه‌وه‌ى بسه‌لمێنرێت كه كورد گه‌لێكى ئاشتى خواز‌و خاكێكى ئارامه بۆ مرۆڤه‌كان هه‌ڵبه‌ته ته‌واوى ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به تاكه كه‌س و لایه‌نێك به ته‌نیا نایه‌ته‌دى به‌ڵكو هه‌مو ه مان دسه‌ت له ده‌ست ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و ئارامى تێدا به‌رده‌وام بێت