Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 10:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحمود محەمەد : ئێمە بۆ ئەوە سەردانی مەزاری نەمران دەکەین، تا وەکو هەمیشە درێژە بە پاراستنی یەکزیری و دەسکەوتەکانی کوردستان بدەین
| KDP.info


بارزان- تایبەت بە KDP.info/   وەکو رێزگرتن و هەمیشە بە زیندوویی هێشتنەوەی سەروەرییەکانی خەبات و تێکۆشانی رزگاریخوازی کوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر و  رۆلی سەرکردایەتی  ئیدریسی بارزانی هەمیشە زیندوو و زیندوکردنەوەی وەفا و ئیلهام وەرگرتن لە ئەزمون و کەسایەتی مێژوویی بارزانی نەمر و درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی، ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤال مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگا و بە بەشداری بەرپرس و ئەندام و کادر و راگەیاندنکارانی سەرجەم بەش و رۆژنامە و گۆڤار و تەلەڤیزیۆن و رادیۆ و چاپخانە و ماڵپەڕە ئەلەکترۆنییەکانی پارتی، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد.

لەم سەردانەدا مەحمود محەمەد وتەیەکی پێشکەش کرد و لە میانیدا جەختی لەسەر فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی بارزانی نەمر و سەرکردەی دیاری نێو بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان ئیدریسی هەمیشە زیندوو کردەوە، گوتی ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی درێژە بە تێکۆشان بدەین لە پێناو ئەو دەسکەوتانەی بە خەبات و قوربانی رابەر و شەهیدەکانمان بەدەستهاتوون، هەروەها باشترین وەفاش ئەوەیە درێژە بە پاراستنی یەکریزی و دەستکەوتەکانی کوردستان بدەین. سەرباری باسکردنی رۆلی رێبەرایەتی بێ هاوتای بارزانی نەمر لە قۆناغە سەختەکانی خەبات و تێکۆشاندا. لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمڕۆ ئەم هەموو کادر و گەنج و رۆژنامەنووس و رۆشنبیرە لێرە کۆبوویەنەوە تاکو درێژە بەم رێبازە پیرۆزە بدەین کە بارزانی نەمر وەکو رێبەری نەتەوەیەک دایمەزراندوە و ئەمڕۆش درێژەی هەیە.

دواتر شیخ خەڵات بارزانی سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ بەشداریکردن لەو رێورەسمە جەماوەرییەی کە رۆژانە خەڵک و وەفدی نێوەخۆیی و دەرەکی بۆ رێزگرتن لە سەروەری نەتەوەکەمان بارزانی نەمر ئەنجامی دەدەن.

 جێی باسە رۆژانە لە سەرتاسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات خەڵکی کوردستان و وەفدی حکوومەت بیانییەکان و کەسایەتییە دیرەکان بۆ رێزگرتن لە مێژوو و کەسایەتی سەرکردە و رێبەری کورد بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو سەردانی بارزان دەکەن و بە دانانی چەپکە گوڵ و وتار پێشکەشکردن و تۆمارکردنی وتەی رێز و سەردانەواندن بۆ شکۆ و گەورەیی بارزانی نەمر،  وەکو بۆنە و رێورەسمی کوردستانی و مێژوویی چرکە ساتەکان بەرێ دەکەن.     

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانی ئۆردوگای زێوە: سەربەرزی و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان مایەوە

TUESDAY, 09 JUNE 2026 10:06:06

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک مەسعود بارزانی لە چل و یەکەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەو کارەساتە یەکێک بوو لە خەمناکترین ڕۆژەکانی ژیانی، بەڵام نەبووە هۆی شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵکو عەزم و مکوڕبوونی پێشمەرگەی بۆ درێژەدان بە خەبات بەهێزتر کرد.

 
بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact