Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 SEP 2026 10:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی: بە ئاراستەیەکی دروست دەڕۆین بەرەو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە کۆبوونەوەی باش لە نێوان پارتی و یەکێتی کراون و هەوڵی ئەرێنی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەیە.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەدوای بەشداریکردنی لە لووتکەی ئابووریی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "لە ئاراستەیەکی دروست دەڕۆین بەرەو پێکھێنانی حکوومەت،" بەڵام گوتیشی، ناتوانم بڵێم کەی پێکدێت." سەبارەت بە یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەش گوتی، "لەم رۆژانەدا لە رێوڕەسمێکدا بە فەرمی رایدەگەیێنین."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێمە لەم نزیکانەدا ڕێوڕەسمێکمان ھەیە، ھێزەکانی پێشمەرگە ھەموویان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆکراونەتەوە و لەم رۆژانەدا ئەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنین."

لەبارەی پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش نێچیرڤان بارزانی گوتی، "ناتوانم بڵێم کەی پێکدێت، بەڵام دەتوانم یەک شت بڵێم، دەتوانم پێتان بڵێم: کۆبوونەوەی باش ھەتا ئێستا کراون، لەنێوان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، لەنێوان ھیزە ئەمنییەکان، لەنێوان ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی."

ھەر لەسەر ئەو پرسە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم، لە ئاراستەیەکی دروست دەڕۆین بەرەو پێکھێنانی حکوومەت.




دوایین هەواڵەکان

​د. ھێمن ھەورامی سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و بەشداربووانی پرسەی دایکی دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 00:09:00

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێکدا، د. ھێمن ھەورامی بەناوی خۆیی و تەواوی خانەوادەکەیەوە، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، سەرکردایەتی سیاسی و حزبی، بەرپرسان، لایەنە ئایینی و سیاسییەکان و سەرجەم ئەو کەسایەتی و بەڕێزانە دەکات کە لە کۆچی دوایی دایکی ئازیزیاندا (شەوبۆ عبداللە حمەامین ھەورامی) بەشداری پرسە و سەرەخۆشییان کردوون و لە خەمیان کەمکردوونەتەوە.

مەسروور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 22:09:00

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى د. كه‌مال شاكر ده‌كات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان بڵاوکردەوە و بە "سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەر" ناوی دەبات.

 
مەسروور بارزانی: عێراقێکی بەهێز، پێویستی بە کوردستانێکی بەهێز هەیە

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دھۆک-KDP.info- مەسروور بارزانی لە ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دھۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە عێراقێکی بەھێز پێویستی بە کوردستانێکی بەھێزە؛ ئاماژەشیدا زیاتر لە ھەزار مووشەک و درۆن ئاراستەی ژێرخانی ھەرێم کراون بەڵام خۆڕاگر بوون، و پابەندبوونی حکوومەتی بۆ پاراستنی ژینگە و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا دووپات کردەوە؛ باسی لەوەش کرد، کاتێک جەنگی ھورمز دەستیپێکرد ھاوکاری ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بوونە.

 
نێچیرڤان بارزانی: دەستکەوتی زۆر بەدەستهاتوون و شانازییان پێوە دەکەین

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 19:09:35

دھۆک-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی حەوتەمی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، گوتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر رۆڵی گەنجان لە داهاتووی وڵاتدا و جەختی لەوە کردەوە، وڵاتی پێشکەوتوو لە هەڵەکانی راناکات، بەڵکو گفتوگۆیان لەسەر دەکات و چارەسەریان دۆزێتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact