ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (مستەفا سەلیم) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (ڕێبوار مستەفا سەلیم)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان (مستەفا سەلیم) ناسراو بە (مستەفا مصور)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بە ھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان