Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 10 JUN 2026 03:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی لقی ٤ـی پارتی بۆ KDP.info: سلێمانی لە ھیچ سەردەمێکدا ڕادەستی ناحەق نەبووە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی ٤ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، کارەساتی شەھیدانی حامیەی سلێمانی ئەوە دەسەلمێنێت کە سلێمانی شارێکی زیندووە و ھیچ کاتێک ڕادەستی ناحەقی نەبووە و نابێت، بۆیە پێویستە ھەر لایەنێکی سیاسی ئەوە بزانێت کە ناتوانێت خۆی بەسەر خەڵکی تێکۆشەری ئەم شارەدا بسەپێنێت، چونکە ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە و دەبێت ھەموان ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی سلێمانی بگرن.

ئەمڕۆ ٩ـی حوزەیران یادی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩٦٣ـتان بیر دەخەینەوە کە ٦٣ ساڵ لەمەوبەر سوپای عێراق بە فەرماندەیی (زەعیم سدیق) ڕەشبگیری و کۆمەڵکوژی لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستپێکرد و سەدان ھاووڵاتی شارەکەی شەھید کرد.

پەیوەست بەو یاد و کۆمەڵکوژییەی ساڵی ١٩٦٣ی سلێمانی، ئاری ھەرسین، بەرپرسی لقی ٤ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''کۆمەڵکوژیی حامیە و شەھیدکردنی ڕۆڵەکانی شارەکە، ڕۆژێکی تاڵی مێژووییە بۆ میللەتی کورد، چونکە کارەساتێکە تێیدا ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ئەم گەلە بەناحەق شەھید کران.

بەرپرسی لقی ٤ باسی لەوەشکرد، ''ئەوانەی لەو کارەساتەدا شەھید بوون، ھۆکارەکەی ئەوە بوو کە داوایان لێکرا قسەی نەشیاو بە باوکی ڕۆحیی نەتەوەیی کورد (مستەفا بارزانیی نەمر) بڵێن، بەڵام تەنانەت یەک کەسیش لەو تێکۆشەرانە ئامادە نەبوو ئەو کارە بکات. ئەم ھەڵوێستە لوتکەی ڕۆحیەتی شۆڕشگێڕیی شاری سلێمانی نیشان دەدات. سلێمانی شارێکی زیندووە و لە ھیچ سەردەمێکدا ڕادەستی ناحەق نەبووە، لە سەرەتای دروستبوونییەوە لە سەردەمی بابانییەکان، مەلەکییەکان، لە سەردەمی شێخ مەحموودی نەمر، کودەتای ١٩٥٨ـی سەردەمی عەبدولکەریم قاسم و جیابوونەوەی باڵی جەلالییەکان، خەڵکی سلێمانی ھەمیشە بە ئاراستەی بەدیھێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی یاخی بووە.

ئاری ھەرسین گوتیشی، ''بەداخەوە ئێستا ھەندێک شت لە سلێمانیدا دەبینرێت کە حەق نەبوو بەرامبەر بەو مێژووە پڕ لە قارەمانییەتییەی شارەکە پەیڕەو بکرین. بۆیە ھیوادارین بۆ داھاتوو ئەو دیاردە ناشرینانەی لە سلێمانیدا ھەن نەمێنن و زیاتر ڕێگە بە ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕۆژنامەنووسی، یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان لەپێناو کوردایەتیدا بدرێت، چونکە پێش ھەموو شتێک ئێمە کوردین. من خۆم خەڵکی سلێمانیم و لەم شارەدا لەدایکبووم، ھەر لایەنێکی سیاسی، چ کورد بێت یان عەرەب یان ھەر نەتەوەیەکی تر، پێی وابێت دەتوانێت کۆنترۆڵی خەڵکی سلێمانی بکات، ناتوانێت. پێویستە ئەوانەی ئێستا لە سلێمانی حاکمن، ئەم ڕاستییە بزانن و ڕێز لە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵکی سلێمانی بگرن.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا دەکات

TUESDAY, 09 JUNE 2026 19:06:19

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

 

قایمقامی دهۆک بۆ KDP.info: ڕێژەی سەوزایی بەرزبووەتەوە و چەندین پارکی نوێ دروست دەکرێن

TUESDAY, 09 JUNE 2026 17:06:06

دهۆك-KDP.info- قایمقامی دهۆک ڕایگەیاند، ڕێژەی سەوزایی لە شاری دهۆک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کراوەتەوە و بڕیاریشە لە چوارچێوەی پلانەکانی حکوومەتدا، چەند پارکێکی نوێی دیکەش لە سەنتەری شاری دهۆک دروست بکرێن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا دەکات

TUESDAY, 09 JUNE 2026 17:06:17

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

 
د.كرمانج عوسمان: ڕێگه‌ ناده‌ین بیری تۆندڕۆیی بڵاو ببێته‌وه‌

TUESDAY, 09 JUNE 2026 17:06:21

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕه‌وی ده‌ڵێ "بیری تۆندڕەوی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان، ئێمەش ده‌مانه‌وێ ڕێ لە بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری تۆندڕۆیی بگرین." 

ئێستا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان لەسه‌ر فۆرمی خۆراک تۆمار بکەن

TUESDAY, 09 JUNE 2026 13:06:54

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی 6ی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر مامەڵەی زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر پسوولەی خۆراک کرایەوە، لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact