Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 11:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیار و ڕێنماییەكی لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوكردەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی شەفافییەت و ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچییەک، زنجیرەیەک بڕیار و ڕێنمایی توندی بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی دەرکرد و هۆشداری دەداتە قوتابیان و مامۆستایانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

وەزارەتی پەروەردە پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە وزارییەکان، ڕێنمایی نوێ بڵاودەکاتەوە و بەپێی ئەو ڕێنماییانە  جەخت دەکاتەوە کە بردنە ژوورەوەی مۆبایل و هەر جۆرە کاتژمێر و ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بۆ ناو هۆڵەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ئەم بڕیارە نەک هەر قوتابیان، بەڵکو سەرپەرشتیار و چاودێرەکانیش دەگرێتەوە، بەجۆرێک هەر مامۆستایەک مۆبایل بباتە ژوورەوە، بە هاوکاری گزی هەژمار دەکرێت و ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قوتابیان پابەند دەکرێن کە پرسیار و پەڕەی وەڵام (سۆما) پێکەوە ڕادەستی چاودێرەکان بکەنەوە. هەر قوتابییەک پەڕەی پرسیارەکەی نەگەڕێنێتەوە، نمرەی ئەو بابەتەی بۆ هەژمار ناکرێت.

٠ وێنەگرتنی پرسیارەکان و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێڵی سوورە، تەنانەت مامۆستایان و سەرپەرشتیارانیش بۆیان نییە پرسیارەکان بڵاوبکەنەوە.

٠ میکانیزمی تایبەت بۆ ناسینەوەی سەرچاوەی هەر وێنەیەک دانراوە و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێنەوە.

لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام، هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن بۆی نییە ڕووماڵی ناو هۆڵەکان بکات. زانیاری و ئامارەکان تەنیا لە ڕێگەی گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتەوە بۆ میدیاکان دەخرێنە ڕوو.

تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تەواوبوون، خولی دووەم  لە 15-06-2026 دەستپێدەکات، هاوکات پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی)، خولی یەکەم لە 14-06-2026 دەستپێدەکات و لە 08-07-2026 تەواو دەبێت، خولی دووەمیش بۆ 11-08-2026 دیاریکراوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانی ئۆردوگای زێوە: سەربەرزی و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان مایەوە

TUESDAY, 09 JUNE 2026 10:06:06

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک مەسعود بارزانی لە چل و یەکەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەو کارەساتە یەکێک بوو لە خەمناکترین ڕۆژەکانی ژیانی، بەڵام نەبووە هۆی شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵکو عەزم و مکوڕبوونی پێشمەرگەی بۆ درێژەدان بە خەبات بەهێزتر کرد.

 
بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact