بەغدا-KDP. info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ هومام حەمموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان.
هەروەها سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێنرا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە.