Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 24 MAY 2026 22:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ قەیس خەزعەلی باسی کێشەکانی هەولێر و بەغدامان کرد
| KDP.info


بەغدا-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان نێوان هەرێم و عێراق کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی و رێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: بیروڕا لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ بۆ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پێشخستنی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئابووری عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.




دوایین هەواڵەکان

سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 
مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دکتۆر ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ٥ـی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەلاوی کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact