ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.
دەقی پرسەنامەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (پێشرەو عینەدین)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (پێشرەو عینەدین) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی ئاداری ٢٠٢٦
————————————————————————
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (یاسین تەھا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، ھەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، خوالێخۆشبوو (یاسین تەھا) ناسراو بە (مام یاسین گۆران)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ی ئاداری۲۰۲٦
————————————————————————
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ی ئاداری ٢٠٢٦