هه‌ولێر-KDP.info- ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه كه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ هێڵی سووره و ده‌بێت ئه‌مجاره كورد مه‌رجی توندی بۆ به‌شداری له حكوومه‌تی به‌غدا هه‌بێت.
ڕێبوار تاڵه‌بانی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه ماده‌ی ١٤٠ جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه له كاتی دانوستانه‌كانی كابینه‌ی نوێی عێراقدا، ئه‌مه ده‌بێت یه‌كه‌م خاڵی شاندی كوردی بێت، چونكه ده‌ستی ده‌ستی پێكردن به مانای له‌ده‌ستچوونی نیوه‌ی خاكی كوردستان دێت."
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشتر به‌غدا به‌ڵێنی داوه و شكاندوویه‌تی بێ ئه‌وه‌ی هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر بێت، بۆیه ده‌ڵێت: "ده‌بێت شاندی كورد ڕاشكاو بێت؛ ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ند نه‌بوو، كورد به‌شداری له حكوومه‌تێكدا نه‌كات كه پێشێلی مافه‌كانی ده‌كات."
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له خه‌مخۆریی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرده‌وه بۆ ئه‌م پرسه و گوتی: "پێویسته میساقێك له نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئیمزا بكرێت تا له كاتی پێشێلكردنی مافی كورددا، یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو بن له به‌غدا."
قائید میرۆ