ھەولێر-KDP. info- بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان بە فەرمیی دەستی پێکرد و ئێستاش بە فەرمی دەنگدانەکە تەواو بوو.
دەنگدانی گشتی ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی، لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد و پرۆسەکە تا کاتژمێر شەشی ئێوارەی خایاند و بەفەرمیی ئامێرەکانی دەنگدان لە کاتژمێر شەشی ئێوارە وەستان، کەمێکی تر دەستدەکرێ بە راکێشانی پسولەی دەنگدانەکە کە لەھەر وێستگەیەکدا ژمارەی کۆی دەنگدەری تۆمار کردووە، دەخرێتە بەردەست نوێنەری کیانە سیاسییەکان.