دھۆک -KDP.info- میری ئێزدیەکان دەڵێ "پێویستە خەڵکی ئێمە بچنە دەنگدان، بۆ ئەوەی لە بەغدا نوێنەری بەھێزمان ھەبن و داکۆکی لە مافی ئێمە بکەن و قەرەبوو بکرێنەوە و کۆتایی بە ئاوارەیی خەڵکی ئێمە بێت."
میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان، دوای دەنگدان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەم، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بەو نوێنەرانەی کە خزمەتیان دەکات، بۆ ئەوەی لە بەغدا بەرگری لە خەڵکی ئێمە بکەن، چونکە ھێشتا خەڵکی ئێمە ئاوارەیە و پێویستی بە نوێنەری بەھێز ھەیە بەرگرییمان لێ بکات و جارێکی دیکە خەڵکمان بگەڕێنەوە و قەرەبوو بکرێنەوە."
میر حازم تەحسین بەگ گوتیشی "ئەوەش بەنوێنەر وحزب و لیستی بەھێز دەکرێت، بۆیە چەند نوێنەری زیاترمان ھەبێت دەتوانن زیاتر مافی گەلی ئێمە لە بەغدا بەدەست بێنن، بۆیە داواکارم بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن."
بڵند ئیبراھیم