سۆران-KDP.info- لە پاڵ توێژی گەنجان، قوتابیان و ئافرەتان؛ چین و توێژەکانی تریش جەختیان لە سەرخستنی لیستی ۲۷٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە و ڕایانگەیاند، چاوهڕوانی ڕۆژی 11ی مانگین تا دەنگ بە پارتی و پێشکەوتن و سەقامگیری بدهین.
سیروان حەسەن، کە یاساناسە و تەمەنی ۲۷ ساڵە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "دروشمەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان مانادارن، جگە لەوەش هیوابەخشن بۆ کوردستان و دەوڵەتداری. پارتێك هەوڵی یەکڕیزی و دادپەروەری و سازان بدات، دەبێت چاوەرێی باشترینەکانی لێ بکرێت. لیستی٢٧٥ لە ڕابردوویەکی دوورەوە سەلماندوویەتی کە چۆن مافی ئەم گەلە بەدەست بێنێت و بیکاتە دەستکەوتی ئەم نیشتیمانە. پارتێك کە بە هەموو پێوەرەکان یەکەمی عێراق و کوردستانە، ئیستاش پارتی دیموکراتی کوردستان بە کردار سەلماندوویەتی کە خزمەتی کوردستان دەکات. لە لایەکی ترەوە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پارتی، ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان زیاتر بە دنیا دەناسێنێت و بنچینەیەك بۆ داهاتووی ئەم گەل و نیشتمانە دروست دەکرێت.
مەهاباد سەعید ئیبراهیم، کە دەرچووی زانستە کۆمەڵاتییەکانە و فەرمانبەری زانکۆی سۆرانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پارتی تەنیا حزبێکی سیاسیی نییە، بەڵکو ڕێبازێکە کە خەبات و کەرامەت و ناسنامەی نەتەوەیی پاراستووە. پارتی لە هەموو گۆڕەپانێکدا ئاڵای دۆزی ڕهوای کوردی هەڵکردووە. داکۆکی لە مافی کوردستانیان، ژیانێکی شایستە، جێبەجێکردنی دەستوور و بەهێزکردنی دامەزراوەکان دەکات. پارتی پارێزەری یەکڕیزی و بەرگریکاری ئاشتی و پێکەوەژیانی ناوخۆییە لە نێو پێکهاتەکاندا.
مەهاباد دهشڵێت، "دەنگدان بە پارتی، واتای دڵسۆزییە بۆ قوربانیدانەکانی پێشمەرگە و ئەو سەرکردە نەتەوەییانەیە کە ژیرانە توانییان هەموو پێکهاتەکان بپارێزن لە زۆرداری و پەراوێزخستن و نادیدەگرتن. (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) تەنیا دروشمێکی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو نەخشەڕێگهیەکە بۆ عێراقێکی سەقامگیر و ناوچەیەکی ئاوەدان.
بنار ئەمیر مەحموود، گەنجێکی ترە کە مامۆستای قوتابخانەیە و تەمەنی ۲۳ ساڵە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "من وەک گەنجێک پارتی هەڵدەبژێرم و دەنگی پێ دەدەم، چونکە لەنێو هەموو لایەن و حزبە سیاسییەکانی عێراق و کوردستاندا، ئەزموونی تایبەتی هەبووە لە پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان لە بەرانبەر هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا.
بنار دەشڵێت: پارتی شایەنی دەنگی ملیۆنییە و داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەم دەنگ بە لیستی ۲۷٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
ئەژین غەفار