Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 14:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ساسان عەونی: ڕێزدار مەسرور بارزانی فەرمانی کرد بەزووترین كات دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان بکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان"ی لە شاری هەولێر دانا كە بە كۆڕنیشی هەولێر ناسراوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت: نووسینگەی جەنابی سەرۆکی حکومەت بودجەکەی بۆ دابین کرادووە و ڕاستەوخۆش لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەکرێت.


لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕەوشی ژیان، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوە كرد: دوو هەفتە پێش ئێستا، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی قوتابخانەی ئەزهەر بەم شەقامەدا گەڕایەوە و ئەو دیمەنەی بینی کە دیمەنێکی نەشیاوە لە هەر زۆنێکی پایتەخت یان هەر شارێکمان بوونی هەبێت، بۆیە یەکسەر فەرمانی کرد دەبێت بە قۆناغ و لە دوای یەک بەپێی پلانێکی ورد کار لەسەر گۆڕینی ئەم شوێنە بکرێت و لەو بارەی ئێستا تێیدایە بۆ بارێکی پێشکەوتوو بۆ ئەوەی لە خزمەتی هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەم سنوورە و شاری هەولێردا بێت و هەروەها فەرمانیشی کرد دەبێت بەزووترین کات ئامادە بکرێت و لە زووترین کاتیشدا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی گرنگی و پێكهاتەی پڕۆژەكەوە گوتی: شوێنی ئەم پڕۆژەیە لاتەریک و پشتگوێخراوە كە شوێنی ڕێڕەوی لافاو و ئاوی قورس و فڕێدانی خاشاک و پاشماوەیە، ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکە بۆ پێشخستنی ئەو ناوچەیە و گۆڕینی بۆ شوێنێک لەجێی فڕێدانی پاشماوە و زبڵ و خاشاک، دەبێتە شوێنێکی جوان بۆ هەناسەدان و پشوو وەرگرت و کات بەسەربردن و سەوزایی و دار و درەخت. ئەم ناوچەیە لە شوێنی فڕێدانی خاشاکەوە دەگۆڕێت بۆ شوێنێکی پێشکەوتووی گەشتیاری لە هەولێر، گوتیشی: پڕۆژەکەی ئەمڕۆ (ڕێڕەوی ژیان)، وەرگرتنی پارچەیەکە بە درێژایی یەك كیلۆمەتر وەکو قۆناغی یەکەم بۆ گۆڕینی سروشت و باری ئێستای کە بارێکی ناشیاوە، بەپێی پلان و دیزاینێک بۆ شوێنێکی ئارام و پڕ دار و درەخت و سەوزایی و دروستکردنی هەلی کاری تازە و لە ئاییندەشدا بە قۆناغبەندی کار لەسەر تەواوی درێژایی ئەم کەناڵە دەکرێت کە درێژاییەکەی نزیکەی ٢٥ کم و لە گەڕەکی هەولێری نوێوە دەستپێدەکات تاکو ڕێگای کەرکووک.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پێکهاتەكانی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان، گوتی: چاککردنی کەناڵ و ڕووپۆشکردنی بە کۆنکریت بە شێوەیەکی ئەندازەییانە. دروستکردنی شۆڵدەری تەنیشت کەناڵ و ئامادەکردنەوە و ڕێکخستنەوەی. دروستکردنی چەندین دیواری پاڵپشت بە کۆنکرێت و دروستکردنی ڕووبەری تازە. دارچاندن و سەوزکردنی ڕووبەری فراوان. دروستکردنی ڕێڕەوی غاردان و هاژۆتنی پایسکل و شوێنی وەرزشکردنی کراوە. دانانی شوێن و ڕووبەری گونجاو بۆ دروستکردنی کافێ و ڕێستۆرانت و شوێنی پشوو و کات بەسەربردنی هاووڵاتییان. دانانی ستوونەکانی کارەبا و ڕووناکی بۆ ناوچەکە.
ساسان عەونی، گوتیشی: ئەم نموونەیە لە پڕۆژە کە ئەمڕۆ کە جەنابی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەکەی دانا، نموونەیەکە بۆ کارکردن لەسەر گۆڕینی سروشت و پێکهاتەیەکی ناگونجاو لە شارەکانمان بەپێی پلان و نەخشەدانان بۆ ئاستێکی باشتر و جوانتر کە شایان بە ژیانی هاووڵاتییانی کوردستان و پایتەخت بێت، ئەم پلان و نەخشەدانانە لە ڕوانگە و دووربینی و ویستی جەنابی سەرۆکی حکوومەتەوە سەرچاوەی گرتووە و بەردەوام جەنابی سەرۆكی حكوومەت جەختی لێ دەکاتەوە کە هاووڵاتییانی کوردستان شایانی باشترینن و شایانی خزمەتی زیاترن.
سەبارەت بە ئامادەكردنی دیزاینی پڕۆژەكەش ساسان عەونی گوتی: دیزاینی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن تیمێكی ئەندازیارانی نێوخۆیی ئامادە كراوە كە ئەمەش یەكێك بووە لە ڕاسپاردە و ڕێنماییەكانی جەنابی سەرۆكی حكوومەت بۆ جوانكردن و پێشخستنی  شارەکانمان پشت بە توانای ئەندازیار و کۆمپانیا و سەرچاوەی مرۆیی ناوخۆیی ببەستین. لێرەوە بە دەرفەتی دەزانم سوپاسی تەلارساز گۆران كۆیی و تیمی نووسینگە ئەندازیارییەکەی بکەم کە بە شێوەی خۆبەخشی و لە ماوەیەکی پێوانەییدا دیزاینەکەی ئامادە کردووە، هەروەها تەلارساز حەمید ئەحمەد لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کە هاوکاری بووە. ساسان عەونی، پیرۆزبایی لە دانیشتووانی شاری هەولێر كرد و گوتی: بە بۆنەی دانانی بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیەوە، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر بە گشتی و دانیشتووانی ئەم سنوورە دەکەین، بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی لە سنوورەکەیان ئەنجام دەدرێت و بە هیوای کوردستانێکی هەمیشە بەهێز و ئاوەدان.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact