Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 01:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێشەوا ھەورامانی: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لەبارەی مووچە درا
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "دوای گەیشتنی مووچەی مانگی ھەشت، دەست بە ئامادەکاری دەکەین بۆ ھاتنی مووچەی مانگی نۆ، ھەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵی فەرمانبەران نەفەوتێت، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین، ئەگەر بەغدا گرفتمان بۆ دروست نەکات، بۆیە ئەمڕۆ بڕیار درا ھەموو مانگ ١٢٠ ملیار دینار ئامادەبێت بۆ ناردنی بۆ بەغدا." 

پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێش چەند ڕۆژێک لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکان کۆبووەوە و دۆخی داراییان تاوتوێ کراد و ڕاپۆرتێکی دوورودرێژیان لەبارەی دۆخی دارایی ھەرێم و داھاتی نانەوتی و ناوخۆیی ھەرێم لەگەڵ وەزاەرتەکان گفتوگۆ کرد و ئەنجامەکەی ھێنرایە ناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و گفتوگۆی لەسەر کرا، پرسێک یەکلایی کرایەوە و جێگیر کرا، بڕسارە ھەموو مانگێک ١٢٠ ملیار دینار ئامادەبکەین، ئەوە ئەولەویەتی ئامادەکاری وەزارەتی دارایی دەبێت، بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی کێشەی مووچە دروست نەبێت." 

پێشەوا ھەورامانی گوتیشی "ناردنی ١٢٠ ملیار دینار کێشە نیە، بڕیاربوو دوێنێ ڕەوانە بکرێت و دوا قسەیاا لەگەڵ کراوە و باسی ئەوە کراوە، کێشەی سیولە ھەیە، خەریکن چارەسەری دەکەن، بڕیارە لە ماوەیەکی کەم ئەو گرفتە چارەسەر بکەن، چاوەڕێ دەکەین، ھەرکاتێک بەفەرمی فەرمانی ناردنی مووچە درا، ١٢٠ ملیاری ئێمە ئامادەیە." 

ھەورامی ڕوونیشی کردەوە "ئێمە لەگەڵ حکوومەتی عێراق باسمان لە بودجە کردووە و پێمان گوتوون بۆ سەرەتای ساڵی نوێ داوای بەشە بودجەی خۆمان دەکەین، بۆیە لەسەر ئەم بابەتە شاندێک لە ھەرێم بەم نزیکانە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات، لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووانی ھەرێم کە زیاترە لە ١٤%، کاتێک ئەوە یەکلایی کرایەوە ئەوکات پێویست ناکات ئەوان بێن بۆ ناو وردەکارییەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆیە بۆ مووچەی مانگی ھەشت ھیچ گرفتێک نیە، جارێ بۆ ھەڵبژاردن ماوە و ناتوانین باس لەوە بکەین پێش ھەڵبژاردن مووچەی دیکە نەدرێت، بۆیە ١٢٠ ملیاری ئێمە ئامادەیە، ئێمە ئامادەکاری تەواومان بۆ مووچەکانی ئەمساڵ کردووە و لیستی مووچەی مانگی ١٠شمان ئامادە کردووە، دوای ١٢٠ملیاری مانگی ھەشت، بۆ مانگی نۆش دەست بە ئامادەکردنی دەکەین، لای حکوومەتی ھەرێم کەمتەرخەمی ڕوونادات بۆ ئەوەی ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، بۆیە دوای ھاتنی مووچەی مانگی ھەشت ١٢٠ ملیاری مانگی نۆ ئامادە دەکەین و دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەین، هێشتا کاتیش ماوە و دەتوانرێت ھەموو مووچەکان بدرێن، ئەگەر بەغدا گرفت دروست نەکات." 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact