Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 02:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وشكه‌ساڵی 10% كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ئاژه‌ڵداری هه‌بووه‌
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێی وایه‌ وشكه‌ساڵی ته‌نیا 10% كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ئاژه‌ڵداری هه‌بووه‌، ده‌شلێ "نرخی گوشت و شیره‌مه‌نی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی كه‌مکردووەته‌وه‌." 

 فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ سروشتی مرۆڤ وایه‌ به‌بێ ئاو ناتوانێت بژیت، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌رتی ئاژه‌ڵدارییه‌، ڕاسته‌ ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵی بوو و ڕێژه‌ی بارانبارین كه‌متر بوو له‌ ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نیا 10% كاریگه‌ری كردووەته‌ سه‌ر كه‌رتی ئاژه‌ڵداری، ئه‌وه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر نییه‌، كاریگه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر گوندنشینان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌می باران له‌وه‌ڕی سروشتی نه‌بووه‌ و ناچارن په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر ئالیكی ئاماده‌كراو." 

به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ل گوتی"نرخی گۆشت و به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی كه‌مکردووەته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك ڕاسته‌ ئالیك كه‌مبووەته‌وه‌، به‌ڵام نرخی ئالیكی ئاماده‌كراو به‌رز نه‌بووەته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رزی نرخی گۆشت و شیره‌مه‌نی خواستی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی زیاد کردووە." 

فیراس سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ساڵی 2018 تا 2020 وشكه‌ساڵی بوو، به‌ڵام ئه‌و كات كاره‌سات بوو، چونكه‌ هه‌م وشكه‌ساڵی په‌یدابوو هه‌میش نرخی گوشت و شیره‌مه‌نی دابه‌زی، ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی گۆشت و شیره‌مه‌نی دانه‌به‌زیوه‌ و كاریگه‌ریه‌كانی وشكه‌ساڵی كه‌م كردووته‌وه‌،  به‌تایبه‌تی ئێمه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ لە هەرێمی کوردستان هه‌ر ئالیكی ئاماده‌كراو به‌كار دێنین، پێویستمان به‌ ئالیكی سروشتی نیه‌." 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact