Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 08:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران چارەسەر دەکرێت"
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر بەھۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە لە دەنگدان بێبەش بوون، بۆ ئەمجارە ئاسانکاریی زۆر کراوە و گرفتەکە چارەسەر بووە، چونکە دوو رێگاچارەی تازە بۆ ئەو گرفتە بەکار دێن.

ھۆگر جاسم، یاریدەدەری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠ ھەزار دەنگدەر لە پارێزگای دھۆک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان ھەبوو، بەڵام ئێستا بۆ دڵنیابوون ئەو ئامێرانە کامێرانیان پێوە خراوە و پێشتر لە ھەر ئامێرێکدا تەنیا ٢٣ دەنگدەر بۆیان ھەبوو دەنگ بدەن و ئەوانەی دیکە بێبەش دەبوون، بەڵام لەمەودوا ئەوانەی کارتیان لەکار کەوتبوو وێنەیان بۆ دەگرین و لە رێگەی کامێراوە دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن و جارێکی دیکەش پەنجەمۆریان وەردەگرین، چونکە ھەستیاریی بۆ پەنجەمۆر کەم کراوەتەوە بۆ ئەوەی پەنجەمۆریان وەربگرن و بتوانن دەنگی خۆیان بدەن، بۆیە ئەمجارە گرفتی خوێندنەوەی پەنجەمۆر زۆر کەم دەبێت، چونکە ئاسانکاریی زۆر کراوە.

جاسم گوتیشی، کاتێک چووین بۆ ھەولێر بۆ تێستی ئامێرەکان، من لە کارتی دەنگدانمدا وێنەی ٢٠١٤م ھەبوو، کە تێست کرا یەکسەر وێنەی منی ئەوەی ئەمساڵ ناسییەوە، بۆیە کامێراکان زۆر بەھێزن و دەنگدەر دەناسنەوە، لەبەر ئەوە ئاسانکاریی باش کراوە و ئەوانەی پەنجەمۆریشیان ناخوێندرێتەوە، کاتێک تۆمار کراون بەبێ پەنجەمۆر تۆمار کراون، ئێستا ھەستیاریی پەنجەمۆر کەم کراوەتەوە بۆئەوەی دووبارە پەنجەمۆر بکەنەوە، کە ئەگەر ھەر نەیخوێندەوە ئەوکات لە رێگەی ڤیدیۆوە وێنەی بۆ دەگرن و دەناسرێتەوە، بۆیە ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر زۆر کەم دەبێت.

دەشڵێت، ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان ھەبوو زیاتر لە ٦٠ ھەزار کەس بوون لە دھۆک، کە تەنیا ٣٠ ھەزار کەس توانییان دەنگ بدەن و ئەوانەی دیکە بێبەش بوون، بەڵام ئەمجارە کێشەی ئەوانەش چارەسەر دەکرێت لە رێگەی دووبارە پەنجەمۆرکردن یاخود وێنە تۆمارکردن، بۆیە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو ئەم گرفتە یەکجار کەم دەبێت و چارەسەر دەکرێت، بەڵام پێویستە ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە گرنگە تاوەکو ٢٣ی ئەم مانگە بێن سەردانی بنکەکانمان بکەن کە لە دھۆک زیاتر لە ٤٠ بنکەمان ھەن، چونکە ١٥ ھەزار کەس سەردانی ئێمەیان کردووە پێشتر پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە و جارێکی دیکە پەنجەمۆریان وەرگیراوەتەوە و گرفتەکەیان چارە دەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 22:10:22

​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

مەسروور بارزانی: دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:02

دھۆک-KDP. info-  بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact