Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 26 SEP 2026 14:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

٣٢ ھەزار فەرمانبەری دیکە سوومەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەتی شارەوانی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نزیکەی ٣٢ ھەزار فەرمانبەری دیکە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، دەشڵێ "خزمەتی گرێبەستیش ھەژمار دەکرێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بوونەتە ھەمیشەیی." 

سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەتی شارەوانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لیستێکی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە، ژمارەیان نزیکەی ١٠ ھەزار پێشمەرگەیە، چاوەڕێی پەسەندکرنین بۆ وەرگرتنی زەوی، ھەروەھا لیستێکی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگەمان لەبەردەستە ١٠ ھەزار ناوە." 

بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی گوتیشی، "خەریکی لیستێکی خانەنشین و فەرمانبەرانین، ڕەنگە ببێتە دوا لیست بینێرین بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، تا ڕەزامەندی لەسەر بدرێت بۆ پێدانی پارچە زەوی، ژمارەیان ١٢ ھەزار فەرمانبەر و خانەنشینە." 

لەبارەی ئەوانەی خزمەتیان ھەیە و گرێبەست بوونە، سەربەست مەولود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "پێشتر ڕێنمایی بە ھەموو وەزارەت و فەرمانگەکان دراوە، ئەگەر فەرمانبەرێک لە وەزارەتێک گرێبەست بووبێت و دواتر کرابێتە فەرمانبەری ھەمیشەیی ئەوە خزمەتی گرێبەستەکەی بۆ ھەژمار دەکرێت بۆ وەرگرتنی زەوی، بەڵام بە مەرجی ئەوەی لە ھەمان وەزارەت گرێبەستی ھەبووبێت کە ئێستا تێیدا فەرمانبەری ھەمیشەییە." 

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

مامۆستایانی ئایینی لە ڕێگەی KDP.infoوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن ئەم سامانەی کوردستان بپارێزن

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 12:09:34

سلێمانی-KDP.info- مامۆستایانی ئایینیی ئیسلام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ڕێنمایییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە ڕوونی هانی مرۆڤایەتی دەدەن بۆ پاراستنی سروشت، گەشەپێدانی دارستانەکان و میهرەبانی بەرامبەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان. هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرپێچیکردنی یاساکانی پاراستنی ژینگە لە ڕووی شرعییەوە تاوانە.

 
وەزیر: دوای داشکاندنی ٣٠٠ ملیار دینار، جارێکی دیکەش داشکان بۆ نرخی دەرمان دەکەین

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 11:09:53

هەولێر-KDP.info- دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە له‌ ماوەی ڕابردوو پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان کراوە لە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە لە ماوەی ساڵەکانی 2024 و 2025 و شەش مانگی ساڵی 2026دا زیاتر لە 300 ملیار دینار داشکاندن لە نرخی دەرمانەکاندا کراوە و ئێستاش جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.

 
ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان دەگەڕێندرێنەوە باوەشی نیشتمان

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 10:09:02

هەولێر -KDP.info- دوای دەیان ساڵ لە دوورکەوتنەوەیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان و مانەوەیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکاندا، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڕووفاتی پیرۆزی قوربانییانی تاوانی ئەنفال، کە لە ڕووفاتی ١٥٣ شەهید پێکهاتوون، بەرەو ئامێزی نیشتمان دەگەڕێندرێنەوە.

 
ڕیفراندۆم لوتکەی سەروەری بڕیارێکی بوێرانە لە زەمەنێکی مێژووییدا!

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 22:09:50

شیلان محەمەد زەنگەنە

 
سەرۆک بارزانی، ڕابەری ڕاستکردنەوەی مێژوو

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 19:09:25

د. سالار عوسمان

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact