Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 01:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یادێک بۆ شەھیدانی گوندی گۆپتەپە جەلەمۆرد
| KDP.info


لیزا فەلەکەدین کاکەیی

گەر بەنێو بیرەوەریەکانی رۆژمێری کوردستاندا بگەڕێین، ھەر رۆژەو یادێک تاڵییەک سەدان قوربانی ناخمان دەھەژێنێت...

ھیچ گەلێک وەکو نەتەوەی ئێمە خاوەنی زۆرترین یادی تاڵ و خوێناوی نیە..

ھەمو لادێیەکمان چیرۆکێکی ھەیە...

ھەر خێزانێک ھەڵگری گێرانەوەیەکی تاڵە لە مێژوی خێزانی خۆیدا..

ھەر ماڵێک لەبن مێچی ماڵەکەی وێنەی شەھیدێک دووان و سیان و ھتد.. لە تابلۆیێکدا ھەڵواسیوە...

ھەر تاکێک بیدوێنیت ئەنفال، کیمایی، شەڕی داعش، زیندانی، کۆمەڵێک یادو مەرگەسات لە بیرەوەری و زەینیدا بوونی ھەیە...

گەلێک لەپێناوی ئازادی و مانەوەو سەربەخۆبوون ھەرچی پێوست بووە بۆ خاکەکەی کردوویەتی.

دووژمنەکانی ئەم گەلە دەستیان لەھیچ پیرۆزیەکمان نەپاراستووە..

بە ناوی ئایەتێکی پیرۆزی قورئانەوە خوێنی ( ١٨٢ ) ھەزار رۆڵەیان لە ھەردوو رەگەز بەپیرو مناڵەوە زیندە چاڵ کردووین..

قەدەغەترین چەکی کۆمەڵکوژیان بەسەر ژیان و جەستەی ھەزارانمان تاقیکردەوە....

ئاگریان لە چوار ھەزار گوندمان بەرداو سوتماکیان کرد..

دوژمنەکانمان جگە لە کوشتنی مرۆڤ و گیانداران، ھەزاران دۆنم  سروشتی جوان رەز و باخی ئەم نیشتمانەیان کردە خۆڵەمێش...

بۆ ئەوەی خانەوادەیەک نەمێنیت پێشڕەوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردی بکات ھەشت ھەزا مرۆڤی نێرینەی بارزانیان ئەنفال کرد.

ئەمڕۆ ٥/٣ یادی(٣٧)ساڵەی کیمابارانکردنی گوندی گۆپتەپە و عەسکەرە لە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ... کە رژێم ئەوەندە دڕاندانە کیمابارانی ئەم گوندەی کرد چەند خێزانێکی ئەم لادێیە تاکە کەسێکیان بۆ ژیان نەماوە.. یان چەندین خێزان تەنیا تاقەنەیەکیان لەژیان ماوەتەوە...

پتر لە (١٢٠) مرۆڤ لەیەک چرکەدا بە قەدەغەترین چەک خنکان و گەیشتنە رێگای رزگای کوردستان... سەدانی کەش ئەنفالکران....

کە دێتە کۆتا رستەی چیرۆکە تراژیدیەکەی گوندی گۆپتەپە.. چاوت بەو رۆمانە کارەسات بارە دەکەوێت کە لە گوندی جەلەمۆردا ئەیخوێنیتەوە، ئەو لادێ دڵ رفێنەی لە ژێر ھەر بەردو دارو کانیاو گەڵایەکیدا مەرگی ئازیزێکی تیا ئەبینیت..  جەلەمۆرد ئەو گوندەی لە کۆی (٥٠٠) ھاوڵاتی ئافرەت و پیاو تەنھا (٥٠) کەسیان بە موعیجیزە رزگار بوون، (٤٥٠) روحی بێ تاوانیان بوە چرای ئازادی و ئێسک و پروسکەکەشیان نەگەڕایەوە باوشی خاکی کوردستان...

ئەگەرچی لەبناری خاڵخاڵان و شوان و  شێخ بزێنی  نزیک لە دوو ھەزار ھاوڵاتی بێ تاوانی گەیاندە کاروانێک  لە نەمری، بەڵام  گوندی جەلەمۆرد بووە سەرقافڵەی ئەو کاروانەو زۆرترین خوێنی کردە قوربانی..

یادتان  بەرزو پیرۆز رادەگرین.. لەدڵی ئێمەو گەلەکەتان ئێوە زیندوون..




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact