Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 14 OCT 2026 05:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی.. ڕەمزی یەكڕیزیی كورد
| KDP.info


محەمەد عەلی

ئەگەر لە قۆناغە جیاوازەكانی مێژووی كورد ورد بینەوە، دەبینین هەمیشە (سەرۆك بارزانی) دەستپێشخەر بووە بۆ دروستكردنی یەكڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەكانی گشت پارچەكانی كوردستان و گەیشتن بە مافەكانیان، بە شێوەیەك هەمیشە لە پێناو كۆدەنگیی كورد، هەموو بەرژەوەندییە كەسی و حیزبییەكانی وەلاناوە.

ئەگەر لە كوردستانی باشوورەوە خوێندنەوە بۆ ڕوانینەكانی (سەرۆك بارزانی) بكەین بۆ یەكڕیزی، دەبینین بە درێژایی مێژوو لە شاخ و لە شاریش هەمیشە بەخەم یەكڕیزییەوە بووە، لە دوای یەكەم هەڵبژاردن لە باشوور ئامادە بوو لە پێناو یەكڕیزیی كورد، لە مافی حیزبی یەكەم خۆش بێت، لە پاش رووخانی رژێمی بەعسیش لە ٢٠٠٣ هەوڵەكانی چڕكردەوە بە ئاراستەی یەكڕیزیی كورد و بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد لە فیدراڵی و مانەوەی پێشمەرگە و چەسپاندنی دیفاكتۆی هەرێمی كوردستان، هەروەها لە دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی لە پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا، یەكڕیزیی كوردی گەیاندە ترۆپك، كە گەلی كورد بڕیاری دا بە گەڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

هاوكات لە باكووری كوردستان (سەرۆك بارزانی) خاوەنی چەندین دەستپێشخەرییە بۆ ئەم بەشەی كوردستان، كە بێگومان پرۆسەی ئاشتی لە ماوەی ڕابردوودا بووەتە پرسی سەرەكیی توركیا، كە لە بنەڕەتدا خاوەنی بیرۆكەكە سەرۆك بارزانی بوو، جگە لەوەش هەڵوێستی سەرۆك زۆر نیشتمانیانە و كوردستانیانە بوو كە ئامادە نەبوو (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) لە بەندیخانە ببینێت، دەبێت ئەوەشمان لە بیر بێت كە هیچ هەنگاوێك بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەی كورد لە ناوچەكەدا بەبێ راوێژ لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئەنجامی نابێت، بۆیە هەر لە دوای راگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی، شاندی ئیمراڵی لەسەر ڕاسپاردەی ئۆجەلان هاتە باشوور و ئەوەیان دووپات كردەوە كە بۆچوونی (سەرۆك بارزانی) پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانج لەم پرۆسەیەدا، ئەمە سەرباری ئەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی هەولێر وای كردووە هەم لە باكوور و هەم لە رۆژئاوا ئەكەپە و سەرۆككۆماری توركیا ئەم هەنگاوە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد بنێن.

لە لایەكی دیكەوە، لە ڕۆژهەڵات مێژوو شاهێدە ئەوەتا لە دوای ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستان لە ڕۆژهەڵات، بارزانیی باوك یەكێك بووە لە پایە سەرەكییەكانی ئەم كۆمارە و تا دوا قۆناغ بەرگریی لەم كۆمارە كرد، ئەمە سەرباری ئەوەی سەرۆك بارزانی پاڵپشتی یەكگرتوویی نێوان هێزە سیاسییەكانی ئەم بەشەی كوردستان بووە.

لە رۆژئاوای كوردستانیش (سەرۆك بارزانی) هەمیشە لەخەمی ئەم بەشەی كوردستاندا بووە، ئەوەتا لە دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر رۆژئاوا و كەوتنی كۆبانی، بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دا بۆ كۆبانی و مەترسییەكانی ڕەواندەوە، لە دوای ٢٠١٣ و رووداوەكانی سووریا، سەرۆك خاوەنی چوار دەستپێشخەرییە لە پێناو یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، كە بریتی بوون لە (هەولێر ١، هەولێر ٢، دهۆك) كۆتا هەنگاویش بریتی بوو لە بەستنی كۆنگرەی (یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی كورد لە قامشلۆ) كە دەكرێ خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ گەیشتنی كوردانی ئەم بەشە بە مافەكانیان، ئەمە سەرباری ئەوەی لە ماوەی (ژان نۆویل بارۆ) چەند رۆژی ڕابردوو هەولێر بوو بە شوێنی كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و (مەزڵووم عەبدی) فەرماندەی هەسەدە، كە ئەمەش دەستپێشخەرییەكی گرینگە بۆ زامنكردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی.




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact