Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 7 FEB 2026 21:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداریی ڕۆژی لە دایکبوونی پادشای ھۆڵەندا کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، هێمن هەورامی بەشداریی ڕۆژی لە دایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ھۆڵەندای لە ھەولێر کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری ھەولێر، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی گشتیی ھۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی شا ویلیەم ئەلێکساندەر، پادشای ھۆڵەنداو ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هێمن هەورامی پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی بە کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا و لە ڕێگای بەڕێزیشانەوە بە گەل و حکوومەتی ھۆڵەندا گەیاند.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 
پرۆسەی پێدانی زەوی بە مووچەخۆرانی گرێبەست دەست پێدەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 15:02:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "دوای دەرچوونی بڕیاری پێدانی زەوی بە  مووچەخۆرانی گرێبەست، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت و سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە پرۆسەکە دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم مانگە سمینارێک بۆ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان سازدەکرێت."

 
سبەی لە هەولێر پەرتووکی (پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە) دەناسێندرێت

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 13:02:08

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک وەفایەک بۆ قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە و بە مەبەستی بەڵگەنامەییکردنی مێژووی بەرگریی نەتەوەیی، پەرتووکێکی نوێی نووسەر لیوا (بەهجەت تەیمەز سێلکی) بە ناونیشانی (پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە) بڵاو کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact