Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 23:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری هەولێر گەیشتە تاران
| KDP.info


تاران-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ ھەریەک لە پارێزگارەکانی تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمییە کۆببێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠٢٥.٤.٢٧، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران و لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئێران و جێگری پارێزگاری تاران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بەگەرمی پێشوازیی لێکرا.

وا بڕیارە پارێزگاری ھەولێر و شاندی یاوەری کە پێکھاتووە لە شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران، جگە لە بەشداریکردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی (ئێران- ئێکسپۆ ٢٠٢٥) بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە پارێزگارانی( تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمیە) کۆببێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact