Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 6 JUL 2026 21:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداریی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ھۆڵەندای لە ھەولێر کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥،  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری ھەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی کونسوڵخانەی گشتیی ھۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی ھۆڵەندا و ستافی کونسوڵخانە کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بۆ خواستن.




دوایین هەواڵەکان

​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشەوا هەورامانی: زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:13

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان.

"لە بەرژەوەندیی قوتابیان بڕیار دراوە"

MONDAY, 06 JULY 2026 16:07:20

هەولێر - KDP.info - بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی زۆر بەباشی بەڕێوە دەچن و تەنیا یەک تاقیکردنەوە ماوە کە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت، دواتریش لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن و پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوە چووە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact