Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 10 MAY 2026 04:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌
| KDP.info


ئوردن-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٧ لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.

ھەردوولا باسیان لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئوردن لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، ھەروەھا پێشھاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی ھەماھەنگی بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و ھەوڵەکانی ئوردنی بۆ بەھێزکردنی ئاشتی کرد.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئوردنیش، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، خواستی ئوردنی بۆ فراوانکردنی ھاوکاری لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 19:05:44

ئیستانبوڵ-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 19:05:25

ئیستانبوڵ-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ ، لەگەڵ ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 18:05:09

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

"سەرۆککۆماری تورکیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد"

SATURDAY, 09 MAY 2026 17:05:14

ئیستانبوڵ-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.

سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 15:05:29

ئیستانبوڵ-KDP. info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact